Erbil 15°C شەممە 18 کانوونی دووەم 13:43

مەسروور بارزانی: سه‌رۆک بارزانی لەهێڵی پێشەوەی سەنگەری بەرگری بوو، کە نەیهێشت کوردستان داگیر بکرێت

ئێمە 16ی ئۆکۆتۆبەرمان لەبیرە، کە چۆن کوردستان فرۆشرا
کوردستان TV
#7
100%


مەسروور بارزانی لە ئاهەنگێکی جەماوەری بانگەشەی پارتی لە سۆران رایگەیاند، شانازی بە دەستکەوتەکانەوە دەکەن، بۆ نموونە لەڕووی سەقامگیرییەوە کوردستان بووەتە نموونە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. راشیگەیاند: "ئەوانەی دژایەتیی ریفراندۆمیان کرد، لە بەغدا داکۆکیتان لێناکەن.

مەسروور بارزانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە 5ی ئایاری 2018 لە سۆران بەشداریی ئاهەنگێکی لیستی 184ی پارتی دیموكراتی كوردستان  گوتارێکی پێشکەشکرد.

مەسرور بارزانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە گوتارەکەیدا رای گەیاند، پێوستە دەنگ بەو کاندیدانە بدەن کە متمانەتان پێیانە، ئەم هەڵبژاردنە بۆ ئەوەیە کە نوێنەرە راستەقینەکانی خۆتان، کە داکۆکیکاری مافە رەواکانی ئێوەن هەڵبژێرن، لەبەر ئەوەش پێمان وایە، گەورەترین داکۆکیکاری مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی ئێوە، کادیدەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان.

مەسرور بارزانی، لە گوتارەکەیدا جەختیشی لەوە کردەوە، ئەو هەڵبژاردنە چارەنووسسازە، چارەنووستان لە ئایندە دیاری دەکات، ئەو نوێنەرانە، دەچن بەرگری لە مافەکانی ئێوە بکەن، لە رەنج و خەباتتان بکەن، ئەو نوێنەرانەش کاندیدەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانن.

ئەوەشی خستە روو: ” ئێوە بەم هەڵبژاردنە تەحەدای ئەو دەنگە ناشازانە دەکەن، نایانەوێ ئامانجەکانتان بهێننە دی، کە خۆتان دەنگتان بۆ دا، بۆیە پێویستە دەنگ بەو هەڤاڵانە بدەن، بۆ ئەوەی بە هەموو لایەک بڵێن، ئێمە سوورین لەسەر ئەوەی داوای مافەکانی خۆمان دەکەین، لە هەر شوێنێک بێت.

ئاشکراشی کرد کە شۆڕشە یەک لە دوای یەکەکانی کورد بۆ پلەو پایە نەبووە، نە لە بەغدا و وڵاتێکی دیکە، بۆ ئەوەی خاک و وڵاتی خۆمان بپارێزین، پێشمەرگە خوێنی خۆی رژاندووە، نە بۆ پارە و بۆ ئیمتیاز بێت، بەڵکو بۆ ئازادی بووە، بۆیە تاوان کێشەی کوردستان بچووک بکرێتەوە، بۆ کێشەی ئیمتیازات و مووچە، ئێمە کێشەی ئازادیمان هەیە و لەسەر ئەمەش خاوەنی هەزارەها شەهید و ئەنفالین.

مەسرور بارزانی، گوتیشی: ”خاوەنی سەرۆکێکین، کە لەهێڵی پێشەوەی سەنگەری بەرگری بوو، کە نەیهێشت کوردستان داگیر بکرێت، لە مەخموور، پردێ، سحێلا و تەلسقۆف، رێگری لە داگیرکردنی کوردستان کرد، شانازی بەو رابردوویە دەکەین، کە ئێمە بە سەدان و هەزاران پیلانی ناحەزانمان پوچەڵ کردووەتەوە، خەونی جاش و خۆفرۆشانمان پۆچەڵ کردووەتەوە، کە دەیانویست خاکی کوردستان، بدەنە دەست داگیرکەران، لە گۆڕ بنێین و بەردەوامیش بین، بۆیە لە هیچ بەشێکی خەباتی خۆمان پەشیمان نین، شانازی بە قوربانییەکان و ئاواربوونمان لە پێناو گەلەکەمان دەکەین، شانازی بەوە دەکەین کە هیچ کات لە بەرپرسیارییەتی رامان نەکردووەو هەر لەگەڵ ئێوە دەبین“.

ئاشکراشی کرد: ”پارتی بۆ ئەوە دروست نەبووە، دژایەتی هیچ لانێکی کوردستانی بکات، بەڵکو بۆ داکۆکیکردن لە مافە رەواکانی خەلکی کوردستان بکات، بۆ ئەوەبووە کە ئایندەیەکی رووناک بۆ ئێوە بەرهەم بهێنێت، ئەوەی لە تواناماندا بووە، کردوومانە، ئەگەر سەیری بکەن، ئەو سەقامگیرییەی لە کوردستان هەیە، سەرباری ئەو هەموو ناحەزانەی هەیە، کوردستان بووەتە نموونەی سەقامگیری، بۆیە سەیری رابردوو بکەن، بزانن کێ کاری کردووە، سەیری دهۆک و هەولێر بکەن، ئەوانەی کە دەڵێن پارتی دەسەڵاتی هەبووە، بەڵام پارتی بە کردەوە، نەیتوانیوە ئەو دەسەڵاتەی کە لە زۆنی هەمەڕەنگ هەیبووە، بیسەپێنێ، ئەو دەسەڵاتەی ئیدارییەی کە لە زۆنی هەمەڕەنگ، ئێستا حەق نییە پەنجەی تۆمەت بۆ پارتی درێژ بکات، هەرکاتێک توانییان زۆنی هەمەڕەنگ وەک هەولێر دهۆک لێ بکەن، ئەوکاتە بابێن و داوا بکەن بڵێن وەرن دەنگ بە ئێمە بدەن.

مەسرور بارزانی،  لە کەرنەڤاڵی بانگەشە بۆ لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە سۆران، جەختی لەوەش کردەوە: ”ئێمە هەموو زۆڵم و ستەمەکانی بەسەر میللەتەکەمان هاتووە، لەبیرمانە، نەک هی ساڵانی 1975، بەڵکو زووتریش، ئێمە 16ی ئۆکۆتۆبەریشمان لەبیرە، کە چۆن کوردستان فرۆشرا، ئێمە بیرمانە کە چۆن خیانەت لە کەرکووک، پێشمەرگە و کوردستان کرا، چۆن دایانە دەست داگیرکەران، بیرمانە کاتێک ئەوان سازشیان دەکرد، چۆن پێشمەرگە قارەمانەکان لە پردێ تاکو سحێلا بەرگرییان دەکرد، بۆیە بە قیراندن و هاوارکردن، نە مێژوو دەشێوێندریێت، نە نە خیانەت لەبیر دەبردرێتەوە، من پێشتر گوتومە تەوەقوعمان نەدەکرد، کەرکووک داگیر بکرێت، راستە و دەشڵێن سیاسەت بە تەوەقوع ناکرێ، ئەوەش راستە، بەڵام دەیڵێم کە تەوەقوعمان نەدەکرد، ئێستاش لە کوردستان هەبن کەسێک خیانەت بکات“.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.