Erbil 8°C شەممە 18 کانوونی دووەم 21:31

پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیرکردنی کۆمه‌ڵێک تۆمه‌تبار ی ڕاگه‌یاند

تۆمه‌تباره‌كان له‌ چه‌ندین تۆمه‌تی جیاجیاوه‌ تێوه‌ گلاون
کوردستان TV
#7
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، ده‌ستگیركردنی كۆمه‌ڵێك تۆمه‌تبار ڕاده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ له‌ چه‌ندین تاوانی جیاجیاوه‌ تێوه‌ گلاون.

لیوای مافپه‌روه‌ر "عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت"  به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر، له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا بۆ مێدیاكان ڕایگه‌یاند: له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا، كۆمه‌ڵێك تۆمه‌تباریان قۆڵبه‌ست كردووه‌.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: تۆمه‌تباره‌كان له‌ چه‌ندین تۆمه‌تی جیاجیاوه‌ تێوه‌ گلاون، كه‌ له‌ هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ریدا تاوانه‌كانیان ئه‌نجام داوه‌ و به‌ گوێره‌ی یاساش مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.

به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر، ڕوونیشی كرده‌وه‌: دادگا دۆسیه‌ی تۆمه‌تباره‌كانی یه‌كلا كردووه‌ته‌وه‌ و دادوه‌ریش به‌پێی مادده‌ یاساییه‌كان، بڕیاری به‌ندكردن و سزادانیان ده‌دات.

گوتیشی: هه‌فته‌ی داهاتوو، له‌ پرێسكۆنفرانسێكدا، ناسنامه‌ی تۆمه‌تباره‌كان بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ده‌خه‌نه‌ ڕوو.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.