"كه‌مال كه‌ركوكی" به‌رپرسی میحوه‌ری ڕۆژئاوای كه‌ركوك، بۆ كوردستان 24 ڕایگه‌یاند:ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر چووین بۆ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كاك كۆسره‌ت له ئه‌وێ بوو و شه‌ڕ ده‌ستی پێكردبوو، به گه‌رمی به‌خێرهاتنی كردین و دوای به‌خێر هاتن وتی كاكه خیانه‌تیان له من كرد.
كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ گوتیشی: جه‌ماعه‌تی من وا شه‌ڕ ده‌كه‌ن، جه‌ماعه‌تی خیانه‌تكاریش له پشته‌وه لێمان ده‌ده‌ن.
ده‌شڵێت: دواتر ئێمه چووین بۆ میحوه‌ری 4 شێخ جه‌عفه‌ر له‌وێ بوو له‌گه‌ڵ وه‌ستا ڕه‌سوڵ، له شێخ جه‌عفه‌رم پرسی وتم كاك شێخ ئه‌وه چییه؟ شێخ وتی هیچ له من مه‌پرسن پرسیار له وه‌ستا ڕه‌سوڵ بكه‌ن، وه‌ستا ڕه‌سوڵیش وتی كاكه به كوردی و به پوختی با من پێتان بڵێم ئێمه له‌گه‌ڵ دۆستان ئاغای سلێمانی و حاجی ئیقبال و حه‌شدی شه‌عبی و ئه‌مریكا ڕێككه‌وتووین،
وه گوتی ئه‌وان دێنه ناو ئه‌م مه‌قه‌ڕه‌ی ئێمه‌و ئێمه‌ش له‌گه‌ڵیان ده‌بین و ئه‌وانیش كه‌ركوك ته‌سلیم به یه‌كێتی ده‌كه‌ن و یه‌كێتی ئیداره‌ی كه‌ركوك ده‌بات به ڕێوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.