دوای راگه‌یاندنى خشته‌ى مووچه‌ى وه‌زاره‌ته‌كان و ده‌سته‌كان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری كهلهسبهى یه‌ك شه‌ممه‌وه ده‌ست ده‌كرێ به‌دابه‌شكردنى ، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه كه‌ناوى له‌لیستى مووچه‌ى وه‌زاره‌ته‌كاندا نیه له‌خشته‌ى ڕاگه‌یاندراوى وه‌زاره‌ت هۆكاره‌كه‌ى ڕوونكرایه‌وه ، سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به‌ماڵپه‌رى كوردستان تى ڤى راگه‌یاند : سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌نگۆیانه ناڕاستن كه مووچه به‌پێشمه‌رگه نادرێت له‌خشته‌ى ڕاگه‌یاندراوى وه‌زاره‌تى دارایی كه‌له‌و ڕۆژانه ڕاگه‌یاندرا ، وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ناوى له‌لیستى موچه‌دا هه‌یه و هاوشانى وه‌زاره‌ته‌كانى دیكه به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى مانگى پێشوو له‌كۆتایی مانگ موچه‌مان وه‌رگرتووه ، بۆیه‌ش له كۆتایی ئه‌م مانگه موچه‌ى پێشمه‌رگه ده‌درێت .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.