مه‌ولود ره‌سول به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى شه‌شى كه‌ركوكى یه‌كگرتووى ئیسلامى كوردستان له‌باره‌ى ڕه‌وشى شارى كه‌ركوك دوای شازده‌ى ئۆكتۆبه‌رو هه‌ڵبژاردن له‌كه‌ركوك و ڕێژه‌ى به‌ده‌ست هێنانه‌وه‌ى كورسیه‌كان و ده‌نگى كورد چۆن ده‌بێ و وهنهبوونى یه‌ك لیستى و یه‌ك ده‌نگى له‌كه‌ركوك چه‌نده خزمه‌ت بهڕهوشهكه ده‌كات له‌قازانجى كورد بێت ، له‌وه‌ڵامدا ئه‌و به‌ر پرسه‌ى یه‌كگرتوو ڕایده‌گه‌یه‌نێت :
كه‌ركوك دوای شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر لهدهستدرانى و كه‌وتنه ژێر ده‌سه‌ڵاتى حه‌شد و میلیشیاكان كه‌هێزى بێگانه‌ن به‌لاى ئێمه‌وه ، به‌و هۆكاره‌و وه‌هۆكاری تر له‌و هه‌ڵبژاردنه ده‌نگى كورد كه‌م ده‌كات له‌كه‌ركوك لهبهشداریمان لهههلبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق
به‌رپرسى مه‌لبه‌ندى شه‌شى یه‌كگرتوو له‌كه‌ركوك ڕاشیدهگهیهنێت پێشووتر هه‌وڵی زۆر هه‌بوو كه‌به‌یه‌ك لیست به‌شداربین له‌كه‌ركوك و ناوچه‌كانى دیكه له‌پێناو یه‌كڕیزیمان تا بهبههێزیهكى باشه‌وه ببیندرێین وهژمارهیهكى دیار بین ، به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵانه كه‌سه‌ری نه‌گرت جێگاى نیگه‌رانى بوو نه‌ده‌بوو به‌و شێوه‌یه‌ى ئێستا باین ، كه‌به‌هۆى نه‌بوونى لیستێكی هاوبەش و تۆكمه و وهنهبوونى یه‌ك ده‌نگى لهنێولایەنە سیاسییەكان ئەمجارە پێگەی كورد لاواز دەبێت
مه‌ولود ڕه‌سول لهكۆتادا ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه به‌هۆى ڕووداوه‌كانى شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر : پۆستى پارێزگارمان له‌ده‌ست داوه كه‌پێشووتر له‌ده‌ست كورد دابوو ، وههێزى ئه‌منى شار له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى كورد دابوو به‌ڵام ئێستا هێزى بێگانه‌ى تێدایه و به‌ڕێوه‌به‌رى شارن ، وهخهڵكى كه‌ركوك دڵى شكاوه ، ئێمه ئێستا له‌نێو خه‌ڵكین هه‌ستى پێده‌كه‌ین چۆنه و وه‌خه‌ڵك برینداره له‌كه‌ركوك . وه‌به‌هۆى ڕووداوه‌كانى شازده‌ى ئۆكتۆبه‌ر به‌شێكى خه‌ڵك ئاواره‌یه و له‌كه‌ركوكدا نه‌ماوه ، وهبهشێكى دیكه خه‌ڵك له‌نێو شاردایه به‌دڵ شكاوى و ساردى به‌هۆى ئه‌و ڕه‌وشه‌ى به‌سه‌ر كه‌ركوك دا هاتووه
سه‌رچاوه - باس نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.