Erbil 8°C شەممە 18 کانوونی دووەم 21:31

فرسه‌ت سۆفی: تا ئه‌و کاته‌ له‌ سلێمانی ئازادی هه‌یه‌ که‌ قسه‌ به‌ پارتی بڵێیت

دوو رۆژ دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر رۆژانه‌  20 هه‌زار به‌رمیل سووته‌مه‌نی بۆ پاڵاوگه‌ی دوكان دابینكراوه‌
کوردستان TV
#7
100%

فرسه‌ت سۆفی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ دیبه‌تێكدا له‌ كه‌ناڵی رووداو رایگه‌یاند: ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێ قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌م قه‌تره‌یه‌كه‌ له‌ده‌ریایه‌ك له‌و گه‌نده‌ڵیانه‌ی له‌ژێر سایه‌ی حزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی سلێمانیدا هه‌یه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌وانه‌ی سلێمانی زۆرتر حه‌زده‌كه‌ن قسه‌ بكه‌ن و كه‌متر گوێ ده‌گرن و ره‌خنه‌شیان قبووڵ نییه‌، هه‌میشه‌ش حه‌ز ده‌كه‌ن سه‌ركه‌وتنه‌كان به‌ موڵكی خۆیان تابۆ بكه‌ن، تا ئه‌و كاته‌ش له‌ سلێمانی ئازادی هه‌یه‌ كه‌ تۆ قسه‌ به‌ پارتی بڵێت.

گوتیشی: زۆربه‌ی به‌رپرسه‌ باڵاكانی شاری سلێمانی خه‌ریكه‌ به‌ره‌و هه‌ولێر دێن، چونكه‌ ده‌زانن هه‌ولێر ئه‌من و ئیستیقراری تێدایه‌و  ژیانیان پارێزراوه‌.

ده‌شڵێ: رێژه‌ی سه‌رجه‌م مووچه‌ خۆرو خانه‌نشینانی پارێزگای سلێمانی به‌قه‌د مووچه‌خۆرانی هه‌ولێرو دهۆكه‌.

راشیگه‌یاند: دوو رۆژ دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر به‌ پێی نووسراوێكی فه‌رمی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ده‌ڵێ ، رۆژانه‌ بری 20 هه‌زار به‌رمیل سووته‌مه‌نی بۆ پاڵاوگه‌ی دوكان دابین بكرێت كه‌ سه‌ر به‌ كۆمپانیایه‌كی حزبییه‌، هاوكات زۆربه‌ی كۆمپانیا ئه‌منییه‌كانی شاری سلێمانی هی كوڕی به‌رپرسه‌ باڵاكانی ئه‌و شاره‌یه‌.

 

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.