حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران له كۆنفڕانسێكی دوو رۆژه‌دا كه له هه‌وڵیر به‌ڕێوه‌چوو، رێكه‌وتننامه‌یه‌كیان واژۆ كرد كه به‌م رێكه‌وتنه ئاستی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی هه‌ردووك لایه‌ن پێده‌خاته قۆناغێكی جیاوازه‌وه.
رۆژانی 2 و 3ـی ئه‌م مانگه كۆنفڕانسێكی ئابووری له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی هه‌رێمی كوردستان و به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی پله‌باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو كه دوای ته‌واوبوونی كۆنفڕانسه‌كه دارا جه‌لیل خه‌یات سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند ئه‌نجامی ئه‌م كۆنفڕانسه زۆر ئه‌رێنیی بووه.
به‌گوێره‌ی وته‌كانی سه‌رۆكی ژووری پیشه‌سازیی و بازرگانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ردووك لایه‌ن رێكه‌وتنێكی 12 خاڵییان واژۆ كردووه كه ده‌بێته مایه‌ی نه‌هێشتنی زۆرێك له له‌مپه‌ره‌كانی نێوان ئاڵوگۆڕه بازرگانییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئێران.
دارا جه‌لیل خه‌یات وتیشی: ئه‌و رێكه‌وتننامه‌یه ده‌بێته هۆی ده‌ستپێكردنی وه‌رزێكی نوێی ئابووریی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا.
رێكه‌وتننامه‌كه بواره‌كانی گواستنه‌وه و گه‌یاندن و درووستكردنی بازاڕی سنووریی و گه‌شتیاریی و هاوكارییه‌كانی هاوبه‌شی ئابووریی و له‌خۆی ده‌گرێت.
سه‌رچاوه / دی ده‌بڵیوو
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.