ژماره‌یه‌ك چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی له‌به‌عشیقه هێرشیان كردۆته سه‌ر هاووڵاتییه‌كی كوردی ئه‌و ناوچه‌یه‌و تا ئێستاش هاووڵاتییه‌كه له‌هۆش خۆی چووه.
ماجد شه‌نگالی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاندووه: هه‌ندێك رێگر له‌باندی تاوانكاری رێكخراو كه هه‌ڵگری ناوی حه‌شدی شه‌عبین له‌ناوچه‌ی به‌عشیقه هێرشیان كردۆته سه‌ر هاووڵاتی رێبه‌ر تاهیر خورشید له‌وكاته‌وه‌ی ناوبراو ویستویه‌تی كارتی ده‌نگدان وه‌ربگرێته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و هاووڵاتییه كورده ماوه‌ی چه‌ند رۆژیكه له حاڵه‌تی بێ هۆشبووندایهو ئه‌مه جاری یه‌كه‌میش نییه چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی تاوانی له‌م شێوه‌یه بكه‌ن.
شه‌نگالی گوتیشی: ئه‌و گروپه‌ی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی سه‌ر به ئه‌ندامێكی نوێنه‌رانی عێراقن و كار بۆ تێكدادانی ئاسایشی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.