Erbil 8°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 02:11

به‌ڤیدیۆ : کۆمه‌ڵه‌ چه‌کدارێکى یه‌کێتى هێرشیان کرده‌ سه‌ر کاندیدێکى ئافره‌تى نه‌وه‌ى نوێ

پێیان ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌نابێت لێره‌ هه‌ڵمه‌تى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بده‌ن
کوردستان TV
100%

په‌یجى فه‌رمى نه‌وه‌ى نوێ بڵاوى كرده‌وه‌ ، كاندیدێكى ئافره‌تمان له‌لایه‌ن هێزێكى چه‌كدارى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان له‌شارۆچكه‌ى عه‌ربه‌ت هێرشى كرایه‌ سه‌ر به‌چه‌ك ڕووبه‌رووی سوكایه‌تى كردن بووه‌ته‌وه‌ ، په‌یجه‌كه‌ى ئه‌و لیسته‌ گرته‌ى ڤیدیۆى ئه‌و كاندیده‌ى داناوه‌ كه‌له‌زمانى خۆیه‌وه‌ باس له‌ساتى هێرشه‌كه‌ى چه‌كدارانى یه‌كێتى بۆ سه‌ركاندیده‌كه‌ ئاماژه‌ى پێدراوه‌ ، وه‌هۆكارى هێرشه‌كه‌ بۆ سه‌ری ڕوونتر ده‌كاته‌وه‌ . 

به‌پێى لێدوانى كاندیده‌ ئافره‌ته‌كه‌ى لیستى نه‌وه‌ى نوێ چه‌كداران به‌ئۆتۆمبێلى بێ ژماره‌ و جام ڕه‌شه‌وه‌ هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر و سوكایه‌تیان پێى كردووه‌ ، ناوبراو له‌گرته‌ ڤیدیۆكه‌ ڕایده‌گه‌یه‌نێت ئێستا ئێمه‌ هاتوینه‌ته‌ بنكه‌ى پۆلیس  بۆتۆمارى سكاڵا له‌سه‌ریان .

 له‌كۆتادا كاندیده‌كه‌ى نه‌وه‌ى نوێ ڕایده‌گه‌یه‌نێت هێزه‌كه‌ی‌ یه‌كێتی‌ پێیان ووتوه‌ نابێت لێره‌ هه‌ڵمه‌تی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن بۆ لیسته‌كه‌تان ، وه‌ به‌ زه‌بری‌ چه‌ك رێگرییان لێكردین.


بینه‌رى گرته‌ ڤیدیۆكه‌ بن كه‌كاندیده‌ ئافره‌ته‌كه‌ له‌زمانى خۆیه‌وه‌ ئاماژه‌ به‌هێرشى چه‌كدارانى یه‌كێتى ده‌دات كه‌بۆسه‌ری ئه‌نجام دراوه‌ 


شوان عه‌زیز

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.