Erbil 21°C ھەینی 27 ئەیلوول 02:21

گرینگترین ئاماره‌کانی یاری کلاسیکۆ زه‌وی له‌ خولی ئیسپانیا

یه‌ك شه‌ممه‌ كاتژمێر 9:45 شه‌و بارسێلۆنا میوانداری ریال مه‌درید ده‌كات
کوردستان TV
100%


یاری كلاسیكۆ زه‌وی به‌ پر بینه‌رترین یاری داده‌نرێت له‌ جیهان كه‌ یاریكه‌ له‌ نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ئیسپانی بارسێلۆنا و ڕیاڵ مه‌درید ئه‌نجام ده‌درێت ، سبه‌ى  یه‌كشه‌ممه‌ له‌ گه‌ری 36 لالیگا  كاتژمێر 9:45 شه‌و بارسێلۆنا له‌یاریگای كامپ نو میوانداری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ده‌كات . 
گرینگترین ئاماره‌كانی كلاسیكۆی زه‌وی به‌م شێوه‌یه‌ .
له‌ خولی ئیسپانیا بارسێلۆنا و ڕیاڵ مه‌درید 175 جار یاریان به‌یه‌كه‌وه‌ ئه‌نجام داوه‌ . ڕیاڵ مه‌درید 72 جار سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هیناوه‌ . بارسێلۆناش له‌ 70 یاریدا به‌ سودی خۆی كۆتایی پێ هێناوه‌ . له‌ 33 یاریشدا یه‌كسان بونه‌ . بارسێلۆنا 280 گۆڵی تۆماركردوه‌ یانه‌ی شاهانه‌ش 283 گۆڵ تۆماركردوه‌ . 
ڕیاڵ مه‌درید له‌ ناو یاریگای خۆی كه‌ به‌ سانتیاگو بیرنابیۆ ناسراوه‌ 88 جار رووبه‌رووی بارسێلۆنا بۆتوه‌ . له‌ كۆی 88 یاریه‌كه‌دا یانه‌ی شاهانه‌ 52 جار سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه‌  له‌ 15 یاریشدا یاریه‌كه‌ به‌ یه‌كسان بوون كۆتایی هاتووه‌ وه‌ له‌ 21 یاریشدا بارسێلۆنا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه‌ له‌ ناو یاریگای یانه‌ی شاهانه‌ . 
بارسێلۆناش له‌ناو كامپ نو كه‌ یاریگای سه‌ره‌كی یانه‌ كه‌ته‌لونیه‌كه‌یه‌ 88 جار رووبه‌رووی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید بۆته‌وه‌ . بارسا له‌ناو خاكی خۆی 50 یاری له‌ سودی خۆی كۆتایی  پێ هێناوه‌ . ڕیاڵ مه‌دریدش له‌ناو كامپ نو 20 جار سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه‌ له‌ 18 یاریشدا به‌ یه‌كسان بون بۆ هه‌ردوو لا به‌ كۆتایی هاتووه‌ .  
گۆڵكارانی یاری كلاسیكۆ له‌سه‌رجه‌م خول و پاڵه‌وانیه‌ك 
1 – لیونه‌ل مێسی 25 گۆڵ
2 – دیستیڤانۆ  18 گۆڵ 
3 – كریستیلنۆ رۆناڵدۆ 17 گۆڵ 
4 – رائوول گۆنزالیس  15 گۆڵ 

كامه‌ران زێتى
 


 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.