Erbil 3°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 05:40

پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە

بانگێشتى سه‌رجه‌م ئه‌ندامانى ده‌كات
کوردستان TV
100%


 رۆژی دوشەممەى داهاتوو  7 - 5 - 2018  پەرلەمانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ ، سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى كوردستان داوا له‌سه‌رجه‌م ئه‌ندامان له‌فراكسیۆنه‌كان ده‌كات ئاماده‌یی ئه‌و دانیشتنه‌ بن كه‌له‌به‌روارى ئاماژه‌ پێدراو ڕامانگه‌یاندووه‌  ، ده‌قى ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان بۆ ئه‌ندامانى په‌رله‌مان له‌سه‌ر كۆبونه‌وه‌كه‌ و وه‌به‌چ مه‌به‌ستێك ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت :

به‌پێی حوكمی (مادده‌ى یه‌كه‌م) له‌ یاساى ژماره‌ (1)ى ساڵى 2017 (یاساى درێژكردنه‌وه‌ى خولى هه‌ڵبژاردنى چواره‌مى په‌رله‌مان) و، حوكمى بڕگه‌ (2) له‌ مادده‌ى (17) و بڕگه‌ (1) له‌ مادده‌ى (18)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی عیراق ژماره‌ (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌ به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشـتنی كردنه‌وه‌ی خولى گرێدانی به‌هاره‌ى ســـاڵی پێنجه‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌مى په‌رله‌مانی كوردستان ـ عیراق، له‌كاتژمێر (11)ی پێش نیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2018/5/7، تكایه‌ له‌كاتـی دیـاریكراودا ئاماده‌بن

 

 

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.