Erbil 23°C دووشەممە 23 ئەیلوول 02:26

رۆژ نووری شاوه‌یس : ده‌ستوور جێبه‌جێ نه‌کرێت کورد رێگه‌ی سه‌ربه‌خۆیی ده‌گرێته‌وه‌ به‌ر

تاكه‌ رێگه‌ی ئێمه‌ بابه‌تی ریفراندۆمه‌
کوردستان TV
#7
100%

ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌ێنێ،  تاكه‌ رێگه‌ی ئێمه‌ بابه‌تی ریفراندۆمه‌ كه‌ سووربین له‌سه‌ر داخوازی گه‌له‌كه‌مان ئه‌ویش سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه‌.

رۆژ نووری شاوه‌یس، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان راگه‌یاندووه‌: ده‌بێ هه‌موومان هه‌وڵبده‌ین ده‌ستووری عێراق جێبه‌جێ بكرێت، هه‌روه‌ها حكوومه‌تێكی شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافق و هاوبه‌شی راسته‌قینه‌ دروست بكرێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ بكرێت تا راده‌یه‌ك بۆ كورد باشه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ش نه‌كرا تاكه‌ رێگه‌ی ئێمه‌ بابه‌تی ریفراندۆمه‌ كه‌ سووربین له‌سه‌ر داخوازی گه‌له‌كه‌مان ئه‌ویش سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه‌.

گوتیشی: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ین كه‌ دلسۆز بۆ كێشه‌ی كورد،ئه‌وانه‌ی له‌ سیاسه‌ته‌یاندا  روون و راست و دیارن، ئێمه‌ ده‌ستی برایه‌تییان بۆ درێژ ده‌كه‌ین.

سه‌رچاوه‌: كوردستان 24

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.