Erbil 23°C دووشەممە 23 ئەیلوول 02:29

مارکێتی "شار" له‌ که‌رکوک سووتا

به‌ هۆی شۆرتی كاره‌باوه‌
کوردستان TV
#7
100%

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ئاگر له‌ ماركێتێكی شاری كه‌ركوك به‌ربوو به‌ هۆیه‌وه‌ ماركێته‌كه‌ سووتا و هیچ زه‌ره‌رێكی گیانی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه‌.

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌ هۆی شۆرتی كاره‌باوه‌ ئاگر له‌ ماركێتی "شار" له‌ نزیك فلكه‌ی ئیخوان له‌ گه‌ره‌كی ره‌حیماوای شاری كه‌ركوك به‌ربوو و به‌ هۆیه‌وه‌ ته‌واوی ماركێته‌كه‌ سوتا و خۆشبه‌ختانه‌ هیچ زه‌ره‌رێكی گیانی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه‌.

شایه‌نی باسه‌ خاوه‌نی ماركێته‌كه‌ گه‌نجێكی كورده‌ و هۆكاری سوتانی ماركێته‌كه‌ی گه‌ڕاندۆته‌وه‌ بۆ شۆرتی كاره‌با و ده‌لێت به‌ هۆی شۆرتی كاره‌باوه‌ ماركێته‌كه‌ی گڕی گرتووه‌ و سوتاوه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.