Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 21:54

به‌سره‌ هه‌ڕه‌شه‌ی راگرتنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌به‌غدا ده‌کات

خوێندنه‌وه‌ی بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان كردووه‌
کوردستان TV
100%

حكومه‌تی خۆجێی به‌سره‌ هه‌ره‌شه‌ له‌ حكومه‌تی ئیتیحادی ده‌كات ئه‌گه‌ر پاره‌ی پترۆ دۆلار بۆ شاره‌كه‌ خه‌رج نه‌كرێت، به‌رهه‌م هێنانی نه‌وت راده‌گرێت.

رۆژنامه‌ی حه‌یاتی له‌نده‌نی له‌سه‌ر زاری ئه‌حمه‌د عه‌بدولحوسێن، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌سره‌ گواستویه‌تییه‌وه‌: سه‌ره‌رای به‌رزكردنه‌وه‌ی داواكارییه‌كانمان بۆ به‌غدا، تائێستا پارێزگای به‌سره‌ مافه‌كانی خۆی وه‌رنه‌گرتووه‌.

عه‌بدولحوسێن ده‌شڵێ: ئه‌نجومه‌نی پارێزگای به‌سره‌ خوێندنه‌وه‌ی بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان كردووه‌ كه‌ له‌ماوه‌كانی داهاتوودا هه‌نگاوی بۆ ده‌نێ، له‌وانه‌شه‌ هه‌نگاوه‌كان بگاته‌ راگرتنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌شاره‌كه‌.

ئاماده‌كردنی/ رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.