Erbil 23°C دووشەممە 23 ئەیلوول 02:21

سلێمانی داوای دابینکردنی به‌نزین له‌ به‌غدا ده‌کات

هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ
کوردستان TV
#7
100%

سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ رایده‌گه‌ێنێ، هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ هاوشێوه‌ی‌ پارێزگاكانی‌ عێراق به‌نزین بۆ پارێزگای‌ سلێمانی‌ له‌به‌غداوه‌ دابین بكرێت.

ئازاد محه‌مه‌د، سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ڕاگه‌یاندووه‌: دوای‌ گۆڕانكاریی له‌كابینه‌ی‌ حكومه‌ت و پێكهێنانه‌وه‌ی‌ هه‌یكه‌لی‌ نوێی وه‌زاره‌تی‌ نه‌وت و ده‌ستبه‌كاربونی‌ وه‌زیری نوێ له‌و وه‌زاره‌ته‌، هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ كه‌ پێویسته‌ نرخی‌ به‌نزین له‌پارێزگای‌ سلێمانی بكرێته‌ 450 دینارو هاوشێوه‌ی‌ پارێزگاكانی‌ عێراق به‌نزین بۆ پارێزگای‌ سلێمانی‌ له‌به‌غداوه‌ دابین بكرێت.

ده‌شڵێ: سه‌ره‌تای‌ هه‌نگاوه‌كانمان له‌ڕێگه‌ی‌ ناردنی‌ نووسراوێكه‌وه‌ ده‌بێت بۆ وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عێراق كه‌ داوای لێده‌كه‌ین ڕه‌زامه‌ندی له‌وباره‌یه‌وه‌ ده‌رببڕێت و دوای ئه‌وه‌ش هه‌موو هه‌وڵێكی‌ دیكه‌ی خۆمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ.

سه‌رچاوه‌/ ئێس ئێن ئێن

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.