Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 19:35

به‌ وێنه‌وه‌.. شایی بوو به‌ شین

8 كه‌س له‌ ئاكرێ بوونه‌ قوربانی
کوردستان TV
#7
100%

دوێنێ ئێواره‌ی له‌ كاتی چوونیان بۆ ئاههه‌نگێكی بوك گواستنه‌وه‌ 2 خێزان تووشی ڕووداوێك ده‌بن و به‌ هۆیه‌وه‌ هه‌موویان بریندار ده‌بن.

ئێواره‌ی دوێنێ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی ئاكرێ- نوهاڤا ئۆتۆمبیلێكی جۆری بی ئێم له‌به‌رزایی گردێكه‌وه‌ وه‌ڕده‌گه‌ڕێت و ده‌كه‌وێته‌ دۆڵێكه‌وه‌،  له‌ ئۆتۆمبیله‌كه‌شدا 2 پیاو و 2 ئافره‌ت و 3 منداڵ هه‌بوونه‌ و هه‌موویان بریندار بوون و گه‌یه‌نرانه‌ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی ئاكرێ.

شایه‌نی باسه‌ هه‌ردوو ئافره‌ته‌كه‌ دووگیان بوونه‌و به‌ هۆی سه‌ختی برنه‌كانیان و له‌ هه‌مان كاتدا دووگیان بوونیان به‌ په‌له‌ بۆ چاره‌سه‌ر كردنی پێویست و ڕزگاركردنی خۆیان و كۆرپه‌له‌كانی ناو سكیان ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی دهۆك كراون.

rudaw2

 

rudawi hawtwchorwdawi hatwcho1

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.