برای فارس محه‌مه‌د رایده‌گه‌ێنێ، ئه‌وانه‌ی فارسی برامیان كوشت سه‌ر به‌یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانن و داواشمان له‌مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كردووه ئه‌گه‌ر به‌یاسا كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ناكه‌ن، وه‌رن ڕوبه‌ڕوو دامان بنێن.
شاخه‌وان محه‌مه‌د ، برای فارس محه‌مه‌د له‌دوای كوشتنی براكه‌ی ده‌ڵێت: خزمه‌كان چاوه‌ڕوانی قسه‌كانی ئێمه‌ن، ئێمه‌ش چۆن له‌ڕابردوودا گوتومانه با یاسا سه‌ره‌وه‌ربێت، ئێستاش هه‌ر وا ده‌ڵێن. ئێمه كه‌سمان نه‌كوشتووه، به‌ڵام ئه‌وان كوڕێكیان كوژراوه‌و كه ئێمه نازانین كێ كوشتویه‌تی، كوڕێكی ئێمه‌ش كوژراوه، ئیتر بۆ دێن جارێكی دیكه كه‌سێكی دیكه ده‌كوژن، له‌پێناوی چیدا فارسی برام به‌بێ تاوان ده‌كوژن، ئه‌وه تاوانێكی گه‌وره‌یه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: سكاڵامان تۆمار كردووه، به‌ڵام تائێستا كه‌س ده‌ستگیر نه‌كراوه. ئێمه ده‌زانین كێن، سه‌ر به‌یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانن. داوام له‌مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كردووه ئه‌گه‌ر به‌یاسا نایكه‌ن وه‌رن ڕوبه‌ڕوو دامان بنێن، ئێوه پارێزه‌رێكی دادپه‌روه‌ری خۆتان بهێنن، ئه‌وان با قسه‌بكه‌ن ئێمه‌ش قسه ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر براكه‌ی من له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته گوناحی هه‌بوو، ئێمه له‌هه‌قی براكه‌مان خۆشده‌بین‌و له‌ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندیش باسی ده‌كه‌ین.
به‌یانی ئێواره‌ی ڕۆژی 25/4 فارس محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن و كادیری پێشكه‌وتوی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه كوژرا.
دوای چه‌ند رۆژێكیش له رووداوه‌كه ئاسایشی هه‌ولێر ته‌واوی وورده‌كاری كوشتنه‌كه‌ی به ڤیدیۆ بڵاوكرده‌وه.
سه‌رچاوه/ ئاوێنه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.