Erbil 9°C شەممە 28 کانونی یەکەم 09:41

کۆبوونه‌وه‌ى تره‌مپ و سه‌رۆکى کۆریای باکوور له‌ مه‌نگۆلیا یان له‌ سه‌نگاپووره‌ ده‌بێت

تره‌مپ: به‌مزووانه‌ كات و شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئاشكرا ده‌كه‌ین
کوردستان TV
100%

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كات و شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور ئاشكرا ده‌كات.

دۆناڵد تره‌مپ، رایگه‌یاند، به‌مزووانه‌ كات و شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئاشكرا ده‌كه‌ن و گوتی" ئێستا شوێن و كاتی دیدیاره‌كه‌ ئاماده‌ كراوه‌، به‌مزووانه‌ رایده‌گه‌یه‌نین".

كه‌ناڵی "سی بی ئێس"ى ئه‌مه‌ریكی، له‌ زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئیداره‌ی تره‌مپ بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، یه‌كه‌م دیداری نێوان دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور، یان له‌ مه‌نگۆلیا یان سه‌نگاپووره‌ ده‌بێت.

پێشتر كه‌ناڵی "سی بی ئێس"ى ئه‌مه‌ریكی، بڵاویكرده‌وه‌، تره‌مپ له‌ كاتی  له‌ كاتی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌ڵمانیا و له‌ كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ ئه‌نگێلا مێركل راوێژكاری ئه‌ڵمانیا باسی له‌وه‌ كردووه‌، دوو ده‌وڵه‌ت بۆ ئه‌و دیداره‌ ده‌ستنیشان كراون.

كه‌ناڵه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو، یه‌كه‌م دیداری نێوان دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور، یان له‌ مه‌نگۆلیا یان سه‌نگاپووره‌ ده‌بێت.

تا ئێستاش لی شیان لۆنگ، سه‌رۆك وه‌زیرانی سه‌نگاپووره‌, ئه‌و هه‌واڵه‌ی پشتڕاستنه‌كردووه‌ته‌وه‌ و رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی هیچ داواكارییه‌كی فه‌رمی له‌ واشنتن یان پیۆنگ یانگه‌وه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ پێنه‌گه‌یشتووه‌.

تا ئێستاش كات و شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌ی نێوان تره‌مپ و كیم به‌ فه‌رمی ئاشكرا نه‌كراوه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.