ڕۆژنامەی "نیویۆرك تایمز" بڵاویكردەوە، كه ئەمەریكا هێزی سەربازی دژی حوسییەكانی یەمەن ڕەوانەی وڵاتی سعوودیە دەكات .
ڕۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو هێزە تایبەتەی ئەمەریكا بەشداری ڕاستەوخۆ لەشەڕدا ناكەن و لەسەر سنووری یەمەن جێگیر دهكرێن.
بەپێی رۆژنامەكە، ئەو هێزە تایبەتە ڕەوانەی سعوودیه كراوە، كاری ئەوانیش دۆزینەوەی شوێنی هاویشتنی موشەكەكانی حەوسییەكان و لە ناوبردنی بنكە موشەكییەكانە.
روونیشكراوەتەوە، ئەو هێزە تایبەتە بە ناوی "گرین بەڕەتس" ڕەوانەی سعوودیە كراوه، لە سەر خاكی سعوودیه ماونەتەوە، دەربازی ناو خاكی یەمەن نەبوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.