بەهۆی ئەو ڕەشابایەی كە باكووری هیندستانی گرتووەتەوە 125 كەس گیانیان لەدەستدا.
شەوی رابردوو شەبایەكی بەهێز روویكردە ویلایەتەكانی ڕاجستان و ئوتار پرادیش لە هندستان، بەهێزی رەشەباكە 130 كیلۆمەتر بووە لە كاتژمێرێكدا، جگە لە زیانە گیانییەكان ژماریهكی زۆر دارو درەخت تێكشكاون، هەروەها دیواری ژمارەیەك زۆر خانوو رووخاون.
ڕەشەباكە بە شێوەیەك بووە بە سەدان داری گەورەی شكاندووە و چەندین ڕێگە بەو هۆیەوە داخراون، هەروەها بە سەدان عامودی كارەبایی كەوتووە و كارەبای زۆر شوێنی ئەو دوو ویلایەتە بڕوان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.