Erbil 3°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 07:50

مەنسوور بارزانی: ھەموو پێشمەرگەیەک ئازادە دەنگ بە چ لیست و لایەنێک دەدات

مه‌نسوور بارزانى: ئه‌وانه‌ی تۆمه‌ت بۆ پێشمه‌رگه‌ دروست ده‌كه‌ن ناتوانن به‌رگری له‌ كورد بكه‌ن
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ هەینی مەنسوور بارزانی فەرماندەی لەشکری تایبەتی یەک و گوڵان، له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ئاماژەی بەوەدا كە ئەوانەی تۆمەت بۆ پێشمەرگە دروست دەكەن، نە كوردن و نە دەتوانن لە بەغدا ببنە نوێنەری كورد و بەرگری لە مافەكانی گەلی كورد بكەن.

مەنسوور بارزانی گوتی" پێشمەرگە بە خوێنی خۆی بەگری لە خەڵكی سیڤیل كردووە و ئەو ئازادییەی ئێستا لە كوردستان ھەیە، بەرھەمی خوێنی شەھیدانی پێشمەرگەیە، خەڵكی كوردستانیش باش دەزانن كێ دەیەوێ كوردستان بپارێزێت".

پێشتر مه‌حمود ره‌زا په‌رله‌مانتاری گۆڕان له‌ به‌غدا و كاندیدی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یە بۆ خولی چواره‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، لە شێوەی عەرەبە رەگەزپەرستەكان، هێرشی ناهەقی كردبووە سەر پێشمەرگە و گوتبووی پێشمه‌رگه‌ عه‌ره‌بی ئه‌نفال كردووه‌.

فەرماندەی لەشکری تایبەتی یەک و گوڵان ھەموو ئەو دەنگۆیانەشی رەت كردەوە كە دەڵێن فشار كراوە بۆ ئەوەی پێشمەرگە دەنگ بە لایەنێكی دیاریكراو بدات و رایگەیاند ھەموو پێشمەرگەیەك ئازادە دەنگ بە چ لیست و لایەنێك دەدات.

له‌بارەی كردنەوەی رێگەی زومار و رەبیعەشەوە، فەرماندە مەنسوور بارزانی رایگەیاند حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ھیچ كاتێك رێگەی نەگرتووە لە خەڵكی ناوچەكە، بەڵام حكومەتی عێراق ئامادە نییە رێگەكە بكاتەوە و ھەر خۆشیان رێگەكەیان داخستووە و تۆمەتیش بۆ پێشمەرگە دروست دەكەن.

دووپاتیشی كرده‌وه‌ ئه‌وان بەردەوام ئامادەییان تێدا ھەیە رێگەكە بكەنەوە، ئەگەر لایه‌نی به‌رامبه‌ر ئاماده‌ بن و رێگە بدەن خەڵك ھاتوچۆ بكات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.