Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 18:20

زانکۆی گەرمیان له‌هه‌مبه‌ر کردنەوەی بارەگای سەربازی لە تەنیشت زانکۆکه‌ نیگه‌رانە

زانکۆی گەرمیان: فشارە مەدەنییەکانمان بۆ ڕەتکردنەوەو ھەڵوەشاندنەوەی ئەو پرۆژەیە دەخەینە گه‌ر
کوردستان TV
100%

دەستەی زانکۆی گەرمیان دژی کردنەوەی بارەگای سەربازی لە دەروازەی شاری کەلار و لە تەنیشت زانکۆی گەرمیان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوەو تێیدا ڕای دەگەیەنێت، فشارە مەدەنییەکانمان بۆ ڕەتکردنەوەو ھەڵوەشاندنەوەی ئەو پرۆژەیە دەخەینە گه‌ر.

دەستەی زانکۆی گەرمیان لە بەیاننامەکەیاندا، ڕایدەگەینێت، كه‌ هەوڵی دروستکردنی دوو بارەگای سەربازیی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە نزیک زانکۆی گەرمیان دەدرێت و بۆ ئەو مەبەستەش چەند کابینەیەک لەناو دارستانی دەستکردی شەهید هەژار دانراون.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، دەستەی زانکۆی گەرمیان بەھەمووشێوەیەک کردنەوەی بارەگای سەربازی لەو شوێنە ڕەتدەکاتەوە و داوای دەستبەجێ وەستاندنی ھەوڵی جێبەجێکردنی ئەو پرۆژەیە لە ئیدارەی گەرمیان دەکەین، چونکە دژە لەگەڵ کولتووری شارستانی و گەڕانەوەیە بۆ سەردەمی بەسەربازگەکردنی شارەکان، لەگەڵ ئەوەشدا ڕاستەوخۆ ھێنراوەتە تەنیشت ناوەندێکی گرنگی ڕۆشنبیری و ئەکادیمی وەک زانکۆی گەرمیان".

دەستەکە جەخت لەوەدەکاتەوە، گوشارە مەدەنییەکانیان بۆ ڕەتکردنەوە و ھەڵوەشاندنەوەی ئەو پرۆژەیە دەخەنە کار و لەنزیکترین کاتدا لیژنەیەک بۆ سەردانیکردنی لایەنە پەیوەندیدارەکان پێکدەھێنین و پەیامی ناڕەزایەتییان پێدەگەیەنین، ئەگەر بەدەنگەوەھاتنی ئەرێنی بۆ داواکارییەکەمان نەبێت ئەوا ھەموو ڕێگە و فشارێکی مەدەنی بەکردار دەستپێدەکەین".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.