Erbil 9°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 10:19

فەرەنسا: هێزەکانمان لەگەڵ هێزە ئەمریکییەکان له‌ سووریا دەمێننەوە

جەنەڕال فرانسوا لیکوانتەر، سەرۆکی دەستەی ئەرکانی سوپای فەرەنسا
کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ هەینی 4/5/2018، جەنەڕال فرانسوا لیکوانتەر، سەرۆکی دەستەی ئەرکانی سوپای فەرەنسا بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، کاری لەپێشینەی هێزەکانیان لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا لەناوبردنی رێکخراوی تیرۆریستیی داعشە.

فرانسوا لیکوانتەر هەروەها رایگەیاندووە، لەو باوەڕەدا نییە سوپای ئەمریکا هێزەکانی لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا بگەڕێنێتەوە وڵاتەکەی پێش ئەوەی کۆتایی بە داعش بهێندرێت.

سەرۆکی دەستەی ئەرکانی سوپای فەرەنسا رەتی کردووەتەوە ژمارە و جۆری ئەو هێزەی وڵاتەکەی لەم دواییانە ناردوویەتییە سووریا ئاشکرا بکات و رایگەیاندووە، ”هێزەکانمان لەگەڵ هێزە ئەمریکییەکان لەوێ دەمێننەوە“.

فەرەنسا لە سالی 2015ـەوە لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش بە 40 فڕۆکەی جەنگی بەشداریی شەڕی دژی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە دەکات و لە ساڵی 2016ش بەشداریکرنی هیزە زەمینییەکانی لە شەڕی دژی داعش لە رۆژئاوای کوردستان، راگەیاندووە.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.