Erbil 5°C شەممە 28 کانونی یەکەم 09:19

وه‌زیرى به‌رگرى ئیسرائیل داواى لێبوردنى سه‌رۆکى فه‌له‌ستینى ڕه‌تکرده‌وه‌

مه‌حمود عه‌باس: نیازم نه‌بووه‌ كه‌ جوو "یه‌هودیكان" بره‌نجێنم
وه‌زیرى به‌رگرى ئیسرائیل داواى لێبوردنى سه‌رۆكى فه‌له‌ستینى ڕه‌تكرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 4ـى ئایارى 2018، به‌پێی هه‌واڵێكى ڕۆیته‌رز ئاڤیگدۆر لییه‌برمان داواى لێبوردنه‌كه‌ى مه‌حمود عه‌باسى سه‌رۆك فه‌لستینى ڕه‌تكرده‌وه‌ له‌سه‌ر تێبینیه‌كانى بۆ سه‌ر جووه‌كان.

مه‌حمود عه‌باسى ته‌مه‌ن 82 ساڵ كه‌ ناسراوه‌ به‌ " ئه‌بو مازن " ئه‌مڕۆ هه‌ینى رایگه‌یاند: نیازم نه‌بووه‌ كه‌ جوو "یه‌هودیكان"  بره‌نجێنم. 

هاوكات وه‌زیرى به‌رگرى ئیسرائیل له‌ تویته‌رى خۆى نووسیویه‌تى ئه‌بو مازن كه‌سێكه‌ هۆلۆكوستى یه‌هوودیكان ره‌تده‌كاته‌وه‌ و هه‌روه‌ها ئه‌و بڕوانامه‌ى دكتۆراى له‌سه‌ر نكوڵى هۆلۆكوستى نووسیوه‌ و كتیبێكى بڵاوكردۆته‌وه‌ له‌سه‌ر نكوڵى كردنى هۆلۆكوست، لییه‌برمان وتى: ده‌بێت به‌و شێوه‌یه‌ مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ بكریت و داواى لێبوردنه‌كانى قبووڵ ناكرێن. 

جى ئاماژه‌یه‌ مه‌حمود عه‌باس سه‌رۆكى فه‌له‌ستین له‌ دواى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى چوار ڕۆژى ئه‌نجوومه‌نى نه‌ته‌وه‌یى فه‌له‌ستین له‌سه‌ر دژایه‌تى كردنى بۆ سه‌ر یه‌هوودییه‌كان ئیدانه‌ى هۆلۆكوستى كردبوو هه‌روه‌ها به‌ "ناپه‌سه‌ند تاوان له‌ مێژوو" ناوى نا و دوابه‌دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌م لێدوانه‌ى عه‌باس وتبوى من نیازى ئه‌وه‌م نه‌بووه‌ كه‌ یه‌هوودییه‌كان بڕه‌نجێنم و داواى لێبوردن ده‌كه‌م له‌ باوه‌ڕ پێكراوه‌كانى ئاینى یه‌هوودى.

 

وه‌رگێڕانی/ سیروان عه‌زیز

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.