Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 18:41

به‌ وێنه‌.. گادرێلێک کاسه‌ی سه‌ری شۆفێرێکی ئافره‌ت لێده‌کاته‌وه‌

له‌سه‌ر رێگه‌ی پیرمام – شه‌قلاوه‌
کوردستان TV
#7
100%

 به‌هۆی تیژلێخورینی شۆفێرێكی ئافره‌ته‌وه‌، رووداوێكی سه‌ختی هاتووچۆ له‌سه‌ر رێگه‌ی پیرمام – شه‌قلاوه‌ ڕوویدا.

له‌م باره‌یه‌وه‌ راید فازڵ حاجی گوته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر، به‌ ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: كاتژمێر 10:30 خوله‌كی سه‌رله‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌پێچه‌كانی پیرمام كه‌به‌ره‌وه‌ شارۆچكه‌ی كۆرێ شۆرده‌بیته‌وه‌ ئوتومبیلیكی جۆری "ترۆپیری ستیشن" ی تایبه‌ت كه‌شۆفێریكی ئافره‌ت لێی ده‌خوری به‌هۆی خێرایی زۆره‌وه‌ كۆنترۆلی له‌ده‌ستداوه‌ و خۆی كیشاوه‌ به‌گادرێلی راگری ریگایه‌كه‌ وه‌له‌ئه‌نجامدا شیش وئاسنی گادریله‌كه‌ ئوتومبیله‌كه‌ی به‌ته‌واوی گه‌یشتونه‌ته‌ جه‌سته‌ی شوفێره‌كه‌ وه‌به‌سه‌ختی زامداریان كردووه‌.

گوتیشی: له‌دوای گه‌یشتنی تیمه‌كانی فریاگوزاری توانرا شوفێره‌ ئافره‌ته‌كه‌ له‌ئۆتوۆمبیله‌كه‌ی ده‌ربهێنرێت وڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن بكرێت.

هه‌روه‌ها گوتیشی: تا ئێستا ئافره‌ته‌كه‌ له‌ ژیاندا ماوه‌ به‌ڵام كاسه‌ی سه‌ری به‌ شیش و ئاسنی گادرێله‌كه‌وه‌ به‌ جێ مابوو.

rudawrudaw1

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.