Erbil 9°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 10:11

500 سه‌ر مه‌ڕی کوردێک له‌ داقوق ده‌دزرێت

له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ گوندێكی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی داقوق چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر ماڵی عه‌ره‌بێكی شوانكاره‌ى گونده‌كه‌ و 500 سه‌ر مه‌ڕی لێ ده‌دزن.

به‌ پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ گوندی عه‌بدولڵا غانمی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی داقوق چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو كه‌ گومان ده‌كرێت سه‌ر به‌ چه‌كدارانی داعش بن هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ر ماڵه‌ شوانێك كه‌ به‌ ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌به‌ و شوانی بۆ ماڵه‌ مه‌ڕدارێكی كورد ده‌كات.

هه‌ر به‌ پێی زانیارییه‌كان دوای هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی له‌ لایه‌ن چه‌كداره‌كانه‌وه‌ 500 سه‌ر مه‌ڕ ده‌دزن و له‌ گه‌ڵ خۆیاندا ده‌یبه‌ن.

تا ئێستاش له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی شاره‌كه‌ نه‌زنراوه‌ مه‌ره‌كان به‌ره‌و كوێ بردراون و سۆراغیان نه‌زانراوه‌.

شایه‌نی باسه‌ ئه‌وه‌ له‌ دوای رشووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ دیارده‌كانی دزی و كوشتن و هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر ماڵان و تۆقاندنیان ڕوو له‌ زیاد بوونه‌ و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عێراقیش توانای كۆنتڕۆڵكردنی بارودۆخه‌كانیان نییه‌، كه‌ ئه‌مه‌ش ماڵوێرانی و كاولكاری گه‌وره‌ی بۆ ئه‌و ناوچانه‌ به‌ دوای خۆیدا هێناوه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.