فازڵ میرانی رایگه‌یاند: مامۆستایانی ئایینی به‌شدار بوون له شۆڕشی ئهیلولیدا مامۆستایانی ئایینی رۆڵی دیار و گه‌وره‌یان هه‌بووه.
له شاری سلێمانی فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان به ئاماده‌بوونی جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئه‌دهه‌م بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی سلێمانی هه‌ڵه‌بجه‌ی پارتی له‌گه‌ڵ مامۆستایانى ئایینى به‌رێزى سنوورى پارێزگاى سلێمانی كۆبووه‌وه، بۆ پشتگیریكردن له لیستی 184ی پارتی دیموكراتی كوردستان.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا فازڵ میرانی باسی له گرنگی رۆڵی مامۆستایانی ئایینی كرد له ناساندنی رێگای ئازادی و به‌رهه‌ڵستكردنی ئه‌و سته‌مه‌ی كه له‌سه‌ر گه‌لی كوردستان بووه و گوتی له دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستاندا مامۆستایانی ئایینی به‌شدار بوون و له شۆڕشی ئه‌یلولیشدا مامۆستایانی ئایینی رۆڵی دیار و گه‌وره‌یان هه‌بووه .
هاوكات فازڵ میرانی باسی له مێژووی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان كرد كه له‌سه‌رده‌می شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلول بوو له مانگی ئه‌یلولی ساڵی 1970 . فازڵ میرانی هه‌روه‌ها بۆ مامۆستایانی ئایینی گوتی ئه‌و بانگهێشه بۆ بیرخستنه‌وه و نوێكردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌یه كه دێرینه و به‌رده‌وامیشه.
دواتر هانى هه‌موو لایه‌كى دا ئاشتى كۆمه‌ڵایه‌تى نیشتیمانى به‌تایبه‌تى له‌هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردن بپبارێزن، مامۆستایان رۆڵى راسته‌قینه‌ى خۆیان ببینن بۆ قوڵكردنه‌وه‌ى گیانى خۆشه‌ویستى ئاشتى كۆمه‌ڵایه‌تى.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.