Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 17:13

ئه‌مریکا شوێنه‌واره‌ دزراوه‌کانی عێراق ده‌گه‌رێنێته‌وه‌

ته‌مه‌نیان بۆ دوو هه‌زار و 100 ساڵ ده‌گه‌رێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

رۆژی چوارشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 2/5/2018 له‌ سه‌نتری هۆبی لۆبی له‌ واشینتۆن ، سێ هه‌زار و 800 پارچه‌ی مێژووی بۆ عێراق گه‌رێندرانه‌وه‌ كه‌ ته‌مه‌نیان بۆ دوو هه‌زار و 100 ساڵ ده‌گه‌رێته‌وه‌ .

له‌ هه‌واڵێك " رۆیته‌رز " هاتووه‌ بۆ گه‌راندنه‌وه‌ی ئه‌و پارچه‌ مێژووییه‌ دزراوانه‌ی كه‌ بۆ سه‌نته‌ری هۆبی لۆبی له‌ واشنتۆن برابوون ، به‌رپرسانی ئه‌مریكا رێككه‌وتنێكیان له‌گه‌ل بالوێزی عێراق له‌ واشنتۆن واژوو كردووه‌ .

ستیڤ گرینی خاوه‌نی سه‌نته‌ی هۆبی لۆبی ، ساڵی پار له‌ مانگی ته‌موز بۆ گه‌راندنه‌وه‌ی پارچه‌ دێرینه‌ دزراوه‌كانی عێراق ، رێككه‌وتنێكی له‌گه‌ل حكومه‌تی ئه‌مریكا واژوو كرد ، هه‌روه‌ها ناوبراو له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا به‌ بری سێ ملیۆن دۆلار سزا درا  .

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.