Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 15:23

له‌ یابان کێبرکێی گریانی سۆمۆ ئه‌نجامده‌درێت

براوه‌ی ئه‌مسالی یارییه‌كه‌ منداڵێكی 10 مانگانه‌ بوو
کوردستان TV
100%

كێبركێی گریانی سۆمۆ كه‌ به‌ یارییه‌كی سه‌یر ناسراوه‌ له‌ یابان ، ساڵانه‌ له‌ نێو ئه‌م منداڵانه‌ ئه‌نجامده‌درێت كه‌ ته‌مه‌نیان له‌ ساڵێك كه‌متر بێت و مناڵه‌ به‌شداربووه‌كان 2 به‌ 2 به‌گریانه‌وه‌ رووبه‌رووی یه‌كترده‌بنه‌وه‌ .

ئه‌م  یارییه‌ مێژووه‌كه‌ی بۆ چوار سه‌ده‌ پێش ئێستا ده‌گه‌رێته‌وه‌ ،به‌ به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ دانیشتوانی وڵات ، ساڵانه‌ له‌ گۆره‌پانێكی گه‌وره‌ و به‌رفراوان ئه‌نجامده‌درێت .

بۆ ئه‌مسالیش به‌ به‌شداری 160 منداڵ ئه‌م یارییه‌ له‌ كه‌نیسه‌ی سۆنسۆجۆی له‌ یابان به‌رێوه‌چوو ، یارییه‌كه‌ به‌ گرتنی منداله‌ به‌شداربووه‌كان له‌ لایه‌ن دوو پیاوی قه‌ڵه‌ و ده‌ست پێده‌كات و هه‌ردووكیان رووبه‌رووی یه‌كتر ده‌كه‌نه‌وه‌ وایان لێده‌كه‌ن بگرین و به‌ هیچ شتێك ژیر نه‌بنه‌وه‌ .

براوه‌ی ئه‌مسالی یارییه‌كه‌ منداڵێكی 10 مانگانه‌ بوو كه‌ به‌شداری له‌ یارییه‌كه‌ كردبوو ، كیزۆكی كانیماتسۆ دایكی منداڵه‌ براوه‌كه‌ی ئه‌م یارییه‌ بوو ،به‌وه‌ی كه‌ منداڵه‌كه‌ی توانیویه‌تی زۆرترین كات بگریت خۆشحالی خۆی پیشان دا .

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.