Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 12:33

نێچیرڤان بارزانی: پیلانگێڕه‌کانی کۆتایی ساڵی 2017، به‌ ئاسانی هه‌رێمی کوردستانیان به‌ره‌و چاره‌نووسێکی نادیار ده‌برد

له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ چین و توێژه‌كانی هه‌ولێر كۆبووه‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%


نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند:به‌ پشتیوانیی گه‌لی كوردستان و خۆڕاگریی ئێوه‌، ڕۆژه‌ سه‌خته‌كانمان به‌ڕێكرد و ئاسۆیه‌كی گه‌شمان لێ دیاره‌، وڵات ده‌پارێزین و ده‌ستكه‌وته‌كانمان به‌ره‌وپێش ده‌به‌ین.

ئێوارەی ئەمڕۆ جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایانی به‌ڕێزی ئاینی و كاسبكار و به‌شێك له‌ چین و توێژه‌كانی هه‌ولێر لە گوتارێکدا ریاگەیاند، پارتی شانازی ده‌كات پاڵپشتیی گه‌لى كوردستانى له‌گه‌ڵدایه‌ و جیهانیش ئه‌و ڕاستییه‌ ده‌زانێت‌، بۆیه‌ پارتی له‌ هه‌ر شوێنێك بێت سه‌نگ و هێزی كوردستان له‌وێیه‌.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 3/5/2018 له‌ شاری هه‌ولێر‌  نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ مامۆستایانی به‌ڕێزی ئاینی و كاسبكار و به‌شێك له‌ چین و توێژه‌كانی هه‌ولێر كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی پڕ له‌ حه‌ماسه‌تی پشتگیریكردن له‌ لیستی 184ی پارتی دیموكراتی كوردستاندا، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی باسی له‌ ڕۆڵ و كاریگه‌ریی مێژووییی پارتی له‌ خه‌بات و پارێزگاریكردن له‌ خاك و ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستان كرد و سوپاسی خۆڕاگریی خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی و هاووڵاتیانی هه‌ولێر به‌تایبه‌تی كرد له‌ تێگه‌یشتنیان بۆ ئه‌و باردۆخه‌ سه‌خته‌ی له‌ سه‌ره‌تاى ساڵی 2014ه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی هه‌رێم بووه‌وه‌ و دووپاتی كرده‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و خۆڕاگری و تێگه‌یشتنه‌ نه‌بوایه‌، ئێستا به‌ره‌و چاره‌نووسێكی نادیار ده‌ڕۆیشتین.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسى له‌ ڕۆڵی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی له‌ داكۆكیكردن له‌ مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و جێگیركردنیان له‌ ده‌ستووری هه‌میشه‌ییی عێراقدا له‌ ساڵی 2005 كرد، كه‌ ئه‌و شه‌ڕه‌ ده‌ستوورییه‌ نه‌بوایه‌ و ئه‌و مافانه‌ی تیادا جێگیر نه‌كرابان، پیلانگێڕه‌كانی كۆتایی ساڵی 2017، به‌ ئاسانی هه‌رێمی كوردستانیان به‌ره‌و چاره‌نووسێكی نادیار ده‌برد. هه‌روه‌ها باسی له‌ ڕۆڵ و كاریگه‌ریی مامۆستایانی ئاینی و كه‌سایه‌تی و كاسبكاران كرد و ڕۆڵى ئه‌وانى بۆ پاڵپشتیكردنی پارتی به‌رز نرخاند، وه‌فاداریی پارتیشی بۆ ئه‌و ڕۆڵه‌یان دووپات كرده‌وه‌‌.

له‌ به‌شێكی دیكه‌دا  باسی له‌ كارگه‌ریی ڕۆڵی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی و پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانی كوردستانی كرد له‌ به‌رگریكردن له‌ خاك و قه‌واره‌ی سیاسی و یاسایی و ده‌ستووریی هه‌رێمی كوردستان و یادی ئه‌و قاره‌مانانه‌ی بیرهێنایه‌وه‌ كه‌ خۆیان فیدای خاكی كوردستان كرد و سه‌ری ڕێز و حورمه‌تی بۆ دانه‌واندن. جه‌ختیشی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ پارتی شانازی ده‌كات پاڵپشتیی گه‌لى كوردستانى له‌گه‌ڵدایه‌ و جیهانیش ئه‌و ڕاستییه‌ ده‌زانێت‌، بۆیه‌ پارتی له‌ هه‌ر شوێنێك بێت سه‌نگ و هێزی كوردستان له‌وێیه‌.

هه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جێگری سه‌رۆكی پارتی باسی له‌ ڕۆڵ و هه‌ڵوێستی پارتی و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد له‌ خۆڕاگری به‌رامبه‌ر گشت پیلانه‌كان كه‌ به‌ پاڵپشتیی جه‌ماوه‌ری كوردستان به‌گشتی و هه‌ولێر به‌تایبه‌تی توانرا به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كاندا زاڵ بن كه‌ ناحه‌زان له‌ دژی هه‌رێمی كوردستان پیلانیان بۆ گێڕا و ده‌سته‌ ناوخۆییه‌كانیش ڕێنیشانده‌ر و هاوكاریان بوون.

گوتیشی "به‌ پشتیوانیی گه‌لی كوردستان و خۆڕاگریی ئێوه‌، ڕۆژه‌ سه‌خته‌كانمان به‌ڕێكرد و ئاسۆیه‌كی گه‌شمان لێ دیاره‌، وڵات ده‌پارێزین و ده‌ستكه‌وته‌كانمان به‌ره‌وپێش ده‌به‌ین".
ئاماده‌بووانی كۆبوونه‌وه‌ش به‌ ده‌ربڕینی چه‌ندین دروشم و هه‌ڵوێستێكی گه‌رموگوڕ،‌ پاڵپشتیی خۆیان بۆ لیستی 184ی پارتی دیموكراتی كوردستان دووپات كرده‌وه‌.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.