Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 15:05

هۆکارى ته‌قینه‌وه‌که‌ى باکوورى له‌نده‌ن ئاشکرا کرا

كه‌ بووە هۆی برینداربوونی 30 کەس
کوردستان TV
100%

له‌ شەوی چوارشەممە 2/5/2018 لە رێوڕەسمێکی ئاینیی جوولەکەکان لە ناوچەی ستامفۆرد هیڵ لە باکووری لەندەن تەقینەوەیه‌ك رووی دا و بووە هۆی برینداربوونی 30 کەس.

له‌م باره‌وه‌ ئه‌مرۆ پێنحشه‌ممه‌ میدیاكانى بەریتانیا هۆکاری تەقینەوەکەی باکووری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا ئاشکرا كرد، کە تەقینەوەکە بەهۆی یارییە ئاگرینەکانەوە رووی داوە، بەڵام چۆنێتیی روودانی تا ئێستا بە روونی دیار نییە.

بەشێک لە میدیاکان باس لەوە دەکەن، کە لە رێوڕەسمەکەدا ئاگرێک کراوەتەوە و سووتەمەنی بەسەردا کراوە و بووەتە هۆی تەقینەوەکە، بەشێکیش لە میدیاکان باس لەوە دەکەن، کە مۆبایل خراوەتە ناو ئاگرەکە و بەهۆیەوە تەقینەوەکە رووی داوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.