سەرۆک بارزانی، لە سەلاحەدین لەگەڵ جێگری سەرۆككۆماری عێراق و سەرۆكی هاوپەیمانێتیی قەراری عێراق کۆبوویەوە.
ڕۆژی پێنجشەممە 3ـی 5ـی 2018 لە سەلاحەددین بهرێز سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئوسامە نوجەیفی جێگری سەرۆككۆماری عێراق و سەرۆكی هاوپەیمانێتیی قەراری عێراق كرد.
لە دیدارەكەدا دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتە سیاسییەكان لە ئاستی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا و هەروەها بیروڕایان لەبارەی داهاتوو و هاوكێشە سیاسییەكانی نێو پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرد.
هەروەها هەردوولا لەسەر ئەوە هاوڕا بوون كە لەمەڕ پێشهاتە سیاسییەكان لە پەیوەندی بەردەوامدا بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.