Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 13:20

کۆنفرانسێک بۆ چاودێرانی نێودەوڵەتی هەڵبژاردنەکان به‌رێوه‌چوو

تایبەت لەگەڵ نوێنەر و كونسوڵی وڵاتان لە هەولێر
کوردستان TV
#7
100%


ئەمڕۆ پێنجشەممه‌ كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق لە كۆنفڕانسێكی تایبەت لەگەڵ نوێنەر و كونسوڵی وڵاتان لە شاری هەولێر ساز كرد.

دەستەی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق كۆنفرانسێكی بۆ چاودێرە نێودەوڵەتییەكان لە هەولێر رێكخست، كە تێیدا میكانیزمەكانی دەنگدان و ئامێرە بەكارهاتووەكان لەو هەڵبژاردنە خرانەڕوو.

لە هەڵبژاردنی ئەمجارەدا لە شاری بەغدا 14 رێكخراوى نێودەوڵەتی و 22 كونسوڵخانە تۆماكراون هەروەها 1393 باجیش دروان بە چاودێرەكان لەو ژمارەیەك 153 یان چاودێرن و 32 یان وەرگێرن، نزیكەی 1200كەسیش وەكو پاسەوانی ئەو چاودێرانە باجیان پێداراوە.

لە هەرێمی كوردستانیش 11 رێكخراوی نێودەوڵەتی تۆماركراوه‌و 50 چاودێری نێودەوڵەتی و ئەوانی دیكەش وەكو پاسەوان و وەرگێر باجیان پێدراوە.

ئامانج لەو كۆنگرەیەی ئەمڕۆ خستنەڕووی زانیاری و وردەكاری ئامادەكارییەكانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقە، بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی چوارەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كە لە 12ی ئەم مانگە ئەنجام دەدرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.