هۆشیار زێباری رایگه‌یاند كه كورد گه‌لێكه ده‌بێ رێز له ئیراده‌كه‌ی بگرێت و كاتێك ریفراندۆمی كرد مانای ئه‌وه نییه رۆژی دواتر ده‌وڵه‌ت راده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام ریفراندۆم شتێك بوو كه كورد به جیهانی گوت، چی ده‌وێت، دوور بێت یان نزیک، ئەوە ڕۆژەی تێیدا دەوڵەتی سەربەخۆ ڕادەگەیەندرێت.
هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان لەمیانەی بانگەشەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ لیستی 184 پارتی دیموكراتی كوردستان له ناوچه‌ی زوممار گوتی: کە لایەنەکانی عێراق زۆر جار بەو شێوەیە تەماشای گەلی کورد دەکەن کە ئێمە میوان بین لەم وڵاتە، گوتیشی: نەخێر ئێمە پشکمان ھەیە لەم وڵاتە و بەشەراکەت دروستمان کردووە، بەڵام ئەگەر دەوڵەتی عێراق ئێمە بەگەلی خۆی دەزانێت و یەکسانی ھەبێت و دەستوورێکی مولزەم ھەبێت بۆ ھەموولایەک، لەوکات ئێمەش کێشەمان نییە، چونکە ئەو دەستوورە بە ھەوڵ و ھیمەتی جەنابی سەرۆکی بارزانی دانرا.
گوتیشی: لای ئێمه ده‌ستوور گرێبه‌ستێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه و ده‌بێ له هه‌موو روویه‌كه‌وه جێبه‌جێ بكرێت و به كه‌یفی هیچ كه‌س نییه. ده‌رباره‌ی به‌شداری كورد له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراقدا، هۆشیار زێباری گوتی: ده‌مانویست بڕیارێكی گشتیی كورد هه‌بێت بۆ پشكداریكردنێكی هاوبه‌ش، یان بایكۆتكردنی ته‌واوی هه‌ڵبژاردنه‌كان، به‌ڵام لایه‌نه‌كانی دیكه نه‌هاتوون بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌م بڕیاره.
وەک ئاماژەی پێ‌کرد، دەبێت بەپێی دەستوور "ئێمەش بەشدار بین، نەک بەو شێوەیەی سەرۆک وەزیران خواستی لەسەر ھەر ماددەیەک ھەبێت جێبەجێ بکرێت و ئەوەشی نەوێت نەکرێت"، زێباری کە لەناوچەی زوممار لەبەردەم جەماوەرێکی زۆردا وتارەکەی دەدا، گوتیشی: "ئەوەی دۆخەکەی گۆڕی ئەم ناوچەیە بوو، شەڕی سحێلا و مەحموودییە بوو کە تێیدا پێشمەرگە قارەمانەکان توانییان بەر بە لەشکرکێشی میلیشیای حەشد بگرن و ھاوکێشەکە بگۆڕن و لەناوەوەی عێراق و لەدەرەوش ئەوە باش دەزانن.
باسی له‌وه‌شكرد ده‌مانگوت با هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان و عیراق پێكه‌وه بكه‌ین، به‌ڵام جارێكی دیكه لایه‌نه‌كانی دیكه نه‌هاتن و ئه‌وان ده‌یانه‌ویست خۆیان تاقی بكه‌نه‌وه و سه‌نگی خۆیان بزانن، ئێمه‌ش بڕوامان به كێبڕكێی سیاسی هه‌یه.
زێباری راشیگه‌یاند كه ده‌بێ ئه‌م جاره پارتی پێشه‌نگ بێت و به‌هێزبوونی پارتیش واتا سه‌نگی كوردستان و ئامانجمان زیادكردنی ده‌نگی پارتییه و زیاتر نوێنه‌ره‌كان بنێرینه به‌غدا و ئێمه له‌و بڕوایه‌داین چۆن شه‌ڕی مه‌حموودییه له‌م ناوچه‌یه سه‌ركه‌وت، پارتیش له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا سه‌رده‌كه‌وێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.