Erbil 28°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 22:22

به‌ ڤیدیۆ.. پۆلیسی سلێمانی زانیاری له‌سه‌ر کوژرانی هاوڵاتییه‌ک ده‌دات

فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردن بۆ چوار تۆمه‌تبار ده‌ركراوه‌
کوردستان TV
#7
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا زانیاری له‌سه‌ر كوژرانی ئه‌و هاوڵاتییه‌ ده‌دات كه‌ دوێنێ ئێواره‌ له‌ شه‌قامی 60 مه‌تری سلێمانی له‌ ناو ئۆتۆمبیله‌كه‌یدا كوژرا.

عه‌قید سه‌ردار مه‌حمود به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی سلێمانی له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: به‌تۆمه‌تی‌ كوشتنی‌ هاوڵاتیه‌ك، فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردن بۆ چوار تۆمه‌تبار ده‌ركرا پاش ئه‌وه‌ی‌ رۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ 2018/5/2، له‌شه‌قامی شه‌ست مه‌تری شاری سلێمانی‌ -نزیك پردی قالاوه‌- هاوڵاتیه‌ك له‌ناو ئۆتومبیله‌كه‌یدا كوژرا، ئه‌مرۆ 3/5/2018 به‌رێز دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌ فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنی‌ بۆ چوار تۆمه‌تبار ده‌ركرد به‌تۆمه‌تی‌ كوشتنی‌ ئه‌و كه‌سه‌.

ڕاشیگه‌یاند: به‌پێی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی‌ پۆلیس، كوشتنی‌ ئه‌و كه‌سه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌كێشه‌یه‌كی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ پێشتره‌وه‌ هه‌بووه‌. لێكۆڵینه‌وه‌كانی‌ پۆلیس له‌روداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.