Erbil 28°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 22:27

هاتووچۆى هه‌ولێر ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک بڵاو ده‌کاته‌وه‌

بۆ سه‌رجه‌م شوفێرانه‌
کوردستان TV
100%

فازیڵ حاجی ووته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌ولێر ، له‌په‌ڕه‌ى تایبه‌تى خۆی له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌ ،   خزمه‌تى گوزارى ماڵپه‌رى فه‌رمى هاتوچۆى هه‌ولێر به‌شێوه‌یه‌كى كاتى ڕاده‌گیرێت . 


وته‌بێژى هاتوچۆى هه‌ولێر ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت :  لەبەر ئەوەی ئەو کێشە تەکنیکییەی کە لە سایتی ھاتوچۆی ھەولێر لە بەشی خزمەتگوزاریی زانینی بڕی سزایەکان جارێکی دیکە سەری ھەڵدایەوە، بە شێوەیەک کە بڕی سزایەکان کە لەسەر شۆفێران ھەبوو بۆ چەند جارێک دووبارە و سێبارە دەبووەوە، کە ئەم کێشەیە لە سەرچاوەی سەرەکیی دابینکردنی ھێڵی ئینتەرنێتەکەمانە، بۆیە بۆ ماوەیەکی کاتی و تا ئەم کێشەیە چارەسەر دەکرێت، ئەم خزمەتگوزارییە ڕادەگیرێت . 

شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.