Erbil 9°C شەممە 28 کانونی یەکەم 09:35

هیندستان.. ڕه‌شه‌بایه‌کى ته‌پ و تۆزاوى به‌هێز ده‌یان که‌س ده‌کاته‌ قوربانی

گه‌رده‌لووله‌كه‌ به‌ زۆرى كارى له‌سه‌ر سێ قه‌زا كردووه‌
هیندستان.. ڕه‌شه‌بایه‌كى ته‌پ و تۆزاوى به‌هێز ده‌یان كه‌س ده‌كاته‌ قوربانی
کوردستان TV
100%

به‌پێ هه‌واڵێكى ئاژانسى بى بى سى به‌ریتانى ره‌شه‌بایه‌كى ته‌پ و تۆزاوى له‌ هیندستان به‌ لاى كه‌مه‌وه‌  76 كه‌سى كوشتووه‌ و ژماره‌یه‌كى زۆریش بریندار بوونه‌.

دوێنى چوارشه‌ممه‌ 2ى ئایارى 2018، ره‌شه‌بایه‌كى تۆزاوى توند و به‌هێز له‌ ویلایه‌تى باكوورى راجستان و ئوتار پرادیشیانى وڵاتى هیندى داوه‌، بچڕاندنى كاره‌باو و هه‌ڵكێشاندنى دره‌خت و خاپوور بوونى خانووى لێكه‌وته‌وه‌ هه‌روه‌ها ره‌شه‌باكه‌ مه‌ڕوماڵات و هاووڵاتییانى كوشتووه‌ و سه‌ره‌ڕاى زیانى ماددى زیانى گیانیشى لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌ و به‌لایه‌نى كه‌م 76 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداو و زۆربه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ مردوون خه‌وتوو بوونه‌ له‌ كاتى نوستندا خانووكانیان ڕووخاون به‌ سه‌ریاندا به‌هۆى هه‌وره‌ بروسكه‌ و گه‌رده‌لوولى تۆزاوى و بارانى به‌هێز.

ره‌شه‌باى به‌هێز و تۆزاوى له‌م ناوچه‌یه‌ له‌ هیندستان له‌ وه‌رزى هاوین باون و ساڵانه‌ ڕووده‌دات به‌ڵام تا ئێستا به‌م راده‌یه‌ زیانى گیانى لێنه‌كه‌وتووته‌وه‌.

گه‌رده‌لووله‌كه‌ به‌ زۆرى كارى له‌سه‌ر سێ قه‌زا كردووه‌ له‌ راجستان ئالوار و بهاراتپور و دهۆلپور به‌لایه‌نى كه‌م 31 كه‌س له‌و شوێنانه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، به‌رپرسێكیش وتى ئالوار خراپترین زیانى لێكه‌وتوته‌وه‌ و قوتابخانه‌ له‌ قه‌زاكه‌ داخراوه‌.

هێمه‌نت جێره‌ سكرتێرى به‌ڕێوبه‌رى نووسینگه‌ى كاره‌سات و حه‌سانه‌وه‌ له‌ راجستان بۆ بى بى سى وتى: له‌ كاتى گه‌رده‌لووله‌كه‌ من له‌ نووسینگه‌ بووم ماوه‌ى 20 ساڵ ده‌بێت گه‌رده‌لوولى وه‌ها خراپم نه‌بینیوه‌ و له‌ ساڵانى پێشوتر له‌ مانگى نیسان ڕه‌شه‌باى به‌هێز ڕووى داوه‌ و 19 كه‌س بوونه‌ قوربانى به‌ڵام به‌م چه‌شنه‌ نه‌بووه‌ و زیانى وه‌ها زۆرى لێنه‌كه‌وتووته‌وه‌. 

حكومه‌تى هیندستان ڕایگه‌یاند: هه‌ر خێزانیك كه‌ زیانى روحیان لێ كه‌وتوته‌وه‌ (400.000) ڕۆپیه‌ كه‌ ده‌كاته‌ (6000) دۆلارى ئه‌مریكى وه‌ك قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ وه‌رده‌گرن.

45 كه‌سى سڤیل له‌ قه‌زاى ئوتار پرادیش گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ و 36 كه‌سیش له‌ قه‌زاى ئاگرا كه‌ مونه‌مینتى تاج مه‌هالى لێیه‌ و به‌رپرسانیش له‌و باوه‌ڕه‌دان كه‌ گیان له‌ده‌ستدان ڕووى له‌ زیادبووندایه‌.

ڕه‌شه‌باكه‌ له‌گه‌ڵ بارانى به‌هێز و قورس له‌ دره‌نگانێكى ئێواره‌ى دوێنى چوارشه‌مه‌ له‌ دێلهیى پایته‌ختى هیندستانیشى داوه‌ كه‌ زیاتر له‌ 100 كیلۆ مه‌تر دووره‌ له‌م ناوچه‌یه‌وه‌.

 

وه‌رگێڕانی / سیروان عه‌زیز

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.