Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 16:34

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ له‌خولى بژارده‌ى یانه‌کانى عێراق زاخۆ میواندارى مینا ده‌کات

زاخۆ به‌چوارده‌خاڵ له‌پله‌ى نۆزده‌یه‌مینه‌
کوردستان TV
100%


له‌گه‌ڕى شه‌شه‌م له‌قۆناغى دووه‌م له‌خولى تۆپى پێى یانه‌ بژارده‌كانى عێراق ، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ كاتژمێر 7:00 ئێواره‌ زاخۆ میواندارى مینا ده‌كات ، زاخۆ تاكه‌ یانه‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌شداربوو له‌خوله‌كه‌ له‌ كۆى ئه‌نجامدانى 24 یاری له‌خوله‌كه‌ خاوه‌ن 14 خاڵه‌ و له‌پله‌ى نۆزده‌یه‌مینه‌ ، له‌كۆى ئه‌و یاریانه‌ى ئه‌نجامى داوه‌ به‌ئاستێكى باشدا نه‌ڕۆیشتوه‌ ته‌نیا له‌سێ یاریدا براوه‌بووه‌ ، له‌هه‌شت یاریدا دوچارى یه‌كسان بوون بووه‌ ، له‌ سێزده‌ یاریدا شكستى هێناوه‌ . 

له‌به‌رامبه‌ردا مینا له‌به‌شدارى خوله‌كه‌ له‌پله‌ى هه‌شته‌مه‌ به‌ 34 خاڵ .

هه‌ر له‌درێژه‌ى یاریه‌كانى به‌ڕێوه‌چوونى ئه‌م گه‌ڕه‌دا ئه‌م ئێواره‌یه‌ ئه‌م یاریانه‌ به‌م شێوه‌یه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چن 

سه‌ماوه‌ - كاره‌با  4:30 ئێواره‌
نه‌فت - نه‌فتى باشوور  4:30 ئێواره‌
دیوانیه‌ - زه‌ورا  4:30 ئێواره‌ 
شورته‌ - حوسێن  7:00 ئێواره‌ 


شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.