Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 16:01

ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو له‌ ئیدلب 14 قوربانی لێکه‌وته‌وه‌

چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٠ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون
کوردستان TV
100%

له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌به‌رده‌م نووسینگه‌ی رێكخراوێكی هاوكاری له‌ شارۆچكه‌ی دانا سه‌ر به‌ پارێزگای ئیدلب باكووری رۆژئاوای سووریا، چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و، ١٠ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

له‌مباره‌یه‌وه‌ حاج یوسف، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی ئیدلب، راگه‌یاند : له‌ شارۆچكه‌ی دانا سه‌ر به‌ پارێزگای ئیدلب، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌به‌رده‌م نووسینگه‌ی رێكخراوێكی هاوكاری كه‌ ناوه‌نده‌كه‌ی له‌ ئه‌مریكایه‌، ته‌قیووه‌ته‌وه‌.

گوتیشی : له‌ هێرشه‌كه‌دا چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا كه‌ یه‌كێكیان ئافره‌ته‌ و، ١٠ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.