لیوا عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند: ئه‌ندامه‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌سه‌ر كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی كوژراوه‌و هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌كۆمسیۆنه‌وه نه‌بووه ، ماوه‌یه‌كی زۆریشه ئه‌و كێشه‌یه له‌نێوان دوو بنه‌ماڵه هه‌یه .
هه‌روه‌ها گوتی: هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌ش له ئه‌سته‌مبوڵ چه‌ند كه‌سێك ده‌ستگیركراون، ئه‌وه‌ی یه‌كێتی ده‌یڵێت دووره له‌ڕاستیه‌وه هیچ ئه‌سڵ و ئه‌ساسێكی نییه، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه هه‌یه پێش ئه‌و ڕووداوه خه‌ڵك ده‌ستگیركراوه ، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌ش چه‌ند كه‌سێك له ئه‌سته‌مبوڵ ده‌ستگیركراون.
گوتیشی: له‌پێش كوشتنی(فارس محه‌مه‌د) له‌سه‌ر ئه‌و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه خۆی نه‌هاتۆته پۆلیس، به‌ڵام په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه هه‌یه ،به‌ر له‌وه‌ی ئه‌و بكوژرێت برازایه‌كی له‌هه‌ولێر كوژراوه.
رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو 24-4، فارس محه‌مه‌د ،به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕیی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستان(له پشكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان) له شاری هه‌ولێر له به‌رده‌م فامیلی مۆڵی له‌سه‌ر شه‌قامی 100 مه‌تری، له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا ته‌قه‌ی لێكرا و كوژرا.
دوای چه‌ند رۆژێكیش دوای رووداوه‌كه به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌ولێر له پرێسكۆنفرانسێكدا ته‌واوی وورده‌كارییه‌كانی كوژرانی فارس محه‌مه‌دی به ڤیدیۆ بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ئاشكرا كرد.
ئاماده‌كردنی: رزگار
سه‌رچاوه/ ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.