Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 17:13

به‌ ڤیدیۆ.. به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌ به‌ریتانیا 10 که‌س بوونه‌ قوربانی

برینداران تيمار كراون
به‌ریتانیا .. به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك 10 كه‌س بوونه‌ قوربانی
کوردستان TV
100%

له‌ گه‌ڕه‌كى ستامفورد هیل له‌ له‌نده‌ن به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ نێو ئاهه‌نگێكى جوله‌كه‌كان 10 كه‌س به‌ سووكى برینداربوون.

شه‌وى رابردوو له‌ ئاهه‌نگێكى فیستیڤالى جوله‌كه‌كان له‌ له‌نده‌ن له‌ گه‌ره‌كى ستمافورد هیل له‌ كاتى ئاهه‌نگ گێڕانه‌كه‌ ئاگرێك ته‌قیه‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ 10 كه‌س به‌ سووكى برینداربوون، تا ئێستاش نه‌زانراوه‌ هۆى ته‌قینه‌وه‌كه‌ چى بووه‌، به‌ڵام له‌لایه‌ن كه‌سانێك وتویانه‌ كه‌ سووته‌مه‌نى خراوه‌ته‌ نێو ئاگره‌كه‌ و به‌هۆى ئه‌وه‌وه‌ ته‌قینه‌وه‌ ڕوویداوه‌، كه‌سانێكیش وتویانه‌ مۆبایل خراوه‌ته‌ نێو ئاگره‌كه‌ و بووه‌ته‌ هۆى ته‌قینه‌وه‌كه‌.

هاتزۆلا تێمێكى خزمه‌تگوزارى خۆبه‌خشه‌ ده‌ست به‌جێ له‌ شوێنى ڕووداوه‌كه‌ خزمه‌تگوزارى پزیشكى پێشكه‌ش كردووه‌ و بریندارانى تيمار كردووه‌، به‌ گوێره‌ى ڕاپۆرته‌كان هه‌ندێك له‌ خه‌ڵكه‌كان ده‌موچاویان توشى سووتان بوونه‌ .

تێمى ئاگر كوژێنه‌وه‌یه‌ك رایگه‌یاندووه‌: دوێنێ به‌ درێژایى شه‌و له‌ له‌نده‌ن فریاى چه‌ندین ئاگر كه‌وتنه‌وه‌ بوینه‌وه‌ و سه‌رجه‌م ئاگره‌كان به‌ سه‌ركه‌وتوویى كوژێنرانه‌وه‌.

 


 

 

سەرچاوە/ بی بی سی 

وەرگێڕان / سیروان عه‌زیز

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.