Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 13:18

سه‌رۆکی لیستی فه‌تح ترافیک لایتی شه‌قامێکی شاری که‌رکوک داده‌خات

كێشه‌و گرفتی بۆ شوفێران دروست كردووه‌
کوردستان TV
#7
100%

سه‌رۆكی لیستی فه‌تح پۆسته‌رێكی گه‌وره‌ی خۆی له‌ ترافیك لایتی شه‌قامێكی شاری كه‌ركوك هه‌ڵواسیوه‌و كێشه‌و گرفتی بۆ شوفێران دروست كردووه‌.

محه‌مه‌د مه‌هدی به‌یاتی، سه‌رۆكی لیستی فه‌تح و به‌رپرسی هێزی به‌در له‌شاری كه‌ركوك كه‌ توركمانێكی شیعه‌ مه‌زهه‌به‌ له‌ گه‌ره‌كی خه‌زرای شاره‌كه‌ پۆسته‌رێكی گه‌وره‌ی خۆی له‌ ترافیك لایتی شه‌قامه‌كه‌ هه‌ڵواسیوه‌و كێشه‌و گرفتی بۆ شوفێران دروست كردووه‌و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندی داره‌كانی شاره‌كه‌ش ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌یان نییه‌ ئه‌و پۆسته‌ره‌ی ناوبراو له‌و شێوێنه‌ لابده‌ن.

هه‌ڵبه‌ته‌ دانانی هه‌ر پۆسته‌رێك له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كان ببێته‌ مایه‌ی گرفت بۆ هاووڵاتیان،پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی كۆمسیۆن و شاره‌وانییه‌،به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شاره‌كه‌ له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ر له‌لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی داگیركراوه‌، ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی له‌سه‌رووی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی دیكه‌وه‌یه‌ .

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.