Erbil 15°C یەکشەممە 05 ئایار 13:59

هێزه‌کانی پۆلیسی قه‌زای دوکان تۆمه‌تبارێک ده‌ستگیر ده‌که‌ن

هه‌ستابوو به‌دزینی 10 سه‌ر وڵاخ
کوردستان TV
#7
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ڕایگه‌یاند: هێزه‌كانی پۆلیسی قه‌زای دوكان تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ ژماره‌یه‌ك وڵاخی دزیبوو.

له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: هێزه‌كانی پۆلیسی قه‌زای دوكان توانیان تۆمه‌تبارێك به‌ناوی ( أ ، ح ، ك) ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ هه‌ستابوو به‌دزینی نزیكه‌ی 10 سه‌ر وڵاخ.

ده‌شڵێت: دوای گه‌یشتنی زانیاری به‌ هێزه‌كانی پۆلیس توانرا تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستگیر بكرێت و سه‌رجه‌م وڵاخه‌كان گه‌ڕێنرایه‌وه‌ بۆ خاوه‌نه‌كانیان .

هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: له‌ ئێستادا تۆمه‌تباره‌كه‌ ڕاگیراوه‌ و هێزه‌كانی پۆلیسی قه‌زای دوكان لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتریان ده‌ستپێكردووه‌ .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.