Erbil 15°C یەکشەممە 05 ئایار 14:22

داعش ڕێگه‌ی سه‌ره‌کی نێوان گوڵاڵه‌ - خانه‌قینی داخست

چه‌ندان چه‌كداری هێزه‌ عێراقییه‌كان كوژران و بریندار بوون
کوردستان TV
#7
100%

چه‌كدارانی داعش شه‌وی ڕابردوو هێرشێكی چڕو پڕیان كرده‌ سه‌ر گوندی "وادی عوسه‌ج" و  دوای شه‌ڕێكی سه‌خت له‌ نێوان هه‌ردوولادا له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌ گونده‌كه‌  كۆنتڕۆڵكرا كرا.

به‌پێی زانیارییه‌كانیده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان، شه‌وی ڕابردوو داعش هێرشی كرده‌ سه‌ر گوندی وادی عوسه‌ج و دوای شه‌ڕێكی سه‌خت كه‌ شه‌ڕه‌كه‌ تا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام بوو گونده‌كه‌ له‌ لایه‌ن داعشه‌وه‌ كۆنتڕۆڵكرا و سه‌رجه‌م ڕه‌بایه‌و سه‌نگه‌ره‌كانی هێزه‌ عێراقییه‌كان له‌و ناوچه‌یه‌ سوتێندران و چه‌ندان چه‌كداری هێزه‌ عێراقییه‌كان كوژران و بریندار بوون.

هه‌ر به‌ پێی زانیارییه‌كانی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان داعش دوای كۆنتڕۆڵكردنی گونده‌كه‌ ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی نێوان خانه‌قین – گوڵاڵه‌ی داخستووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.