Erbil 15°C چوارشەممە 24 نیسان 20:02

چاککردنه‌وه‌ی ئێسکی شکاو

پزیشكه‌كان ئاراسته‌ی ئێسكه‌ شكاوه‌كه‌ راست ده‌كه‌نه‌وه‌
کوردستان TV
100%


سه‌رباری ئه‌وه‌ی پێكهاته‌ی ئێسكه‌كان زۆر به‌هێزن،به‌ڵام كاتێك رووبه‌رووی زه‌برێكی به‌هێز ده‌بنه‌وه‌ ئه‌گه‌ر شكانیان زۆر نزیك ده‌بێت .

له‌ كاتی شكانی ئێسكێكدا پزیشكه‌كان ئاراسته‌ی ئێسكه‌ شكاوه‌كه‌ راست ده‌كه‌نه‌وه‌ و پاشان له‌ گه‌چی ده‌گرن ،ئیتر له‌م كاته‌وه‌ میكانیزمی ناوه‌خۆی چاك بوونه‌وه‌ی ئێسكه‌كه‌ ده‌ست به‌كار ده‌كات و له‌ پێش هه‌موو شتێكیشدا خوێنی چوار ده‌وری ئێسكه‌ شكاوه‌كه‌ ده‌مه‌یه‌ت .

بێگومان ئه‌م مه‌یینه‌ مه‌یینێكی ئێجگار گه‌وره‌ ده‌بێت ، پاشان ئه‌م كلۆ خوێنه‌ گه‌وره‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و كانزایانه‌ی له‌ خانه‌كانی ئێسك دروستكردنه‌وه‌ ده‌رده‌درێن یه‌ك ده‌گرن و ئێسكێكی ره‌ق پێكده‌هێنن .

پاش ماوه‌یه‌ك شوێنه‌ شكاوه‌كه‌ چاك ده‌بێته‌وه‌ و ئێسكه‌كه‌ هاوشێوه‌ی جارانی لێدێته‌وه‌ .

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.