له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر دوورگه‌یه‌ك له ژێر ناوی " مرواری " دروستده‌كرێت كه تێچووه‌كه‌ی سه‌رووی 15 ملیار دۆلاری ئه‌مریكی ده‌بێت و كۆتایی ئه‌مسالیش پرۆژه‌كه به كۆتا دێت .
دوورگه‌ی مرواری كه بووه‌ته شوێنێك بۆ راكێشانی سه‌رنجی ده‌وله‌مه‌نده‌كانی جیهان ، رووبه‌ره‌كه‌ی هه‌زارو ( 600 ) دۆنمه و خانووه‌كانی له‌م خانووانه ده‌چێت كه له ناوچه‌ی تۆسكانای ئیتالیا و كه‌ناره‌كانی ده‌ریای ناوه‌راست له باشووری فه‌ره‌نسا و ئیسپانیا بوونیان هه‌یه .
پرۆسه‌ی ده‌ستپێكردنی ئه‌م پرۆژه‌یه له ساڵی 2004 ده‌ستی پێكردووه كه شوێنه‌كه‌ی كه‌متر له یه‌ك كیلۆمه‌تر له كه‌ناره‌كانی ده‌وحه دووره ،180 تاوه‌ری به‌رز له دوورگه‌كه بنیات نراوه و بۆ ئه‌وه‌ی ببی به خاوه‌نی شوقه‌یه‌كی 129 مه‌تری پێویسته 275 هه‌زار دۆلار بده‌یت ، ئه‌گه‌ر بووی به خاوه‌نی خانوویه‌ك له‌م دوورگه‌یه ئه‌وا تا هه‌تایه ڤیزای گه‌شت به‌ره‌و قه‌ته‌رت پێ ده‌درێت .
سه‌ره‌تا پێشبینی ئه‌وه كرا تیچووی ئه‌و دوورگه‌یه دوو ملیار و 200 ملیۆن دۆلار بێت ، به‌ڵام ئێستا بۆ سه‌رووی 15 ملیار دۆلار به‌رز بووه‌ته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.