هێزەر ناوێرت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، رایگەیاند "ئەمریكا لەگەڵ هاوپەیمانیەتی دژی داعش و هێزەكانی سوریای دیموكرات ئۆپەڕاسیۆنێكیان بۆ ڕێشەكێش كردنی داعش لە سوریا دەستپێكردووە.
هێزەر ناوێرت گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا رایگەیاند “ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانێتی جیهانی و هاوبەشە خۆجییەكان بە هێزەكانی سوریای دیموكراتیشەوە، دەستیانكردووە بە ئۆپەراسیۆنی ڕزگاركردنی ئەو ناوچانەی كە دوا مۆڵگەكانی داعشیان لێیە لە سوریا.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاماژەی بەوە داوە كە ئۆپەڕاسیۆنەكە ئاسان نابێت، بەڵام ئەوان متمانەیان بە خۆیان و هاوپەیمانەكانیان هەیە و بەهاوكاری ئەوان و هێزەكانی سوریای دیموكرات كۆتایی بە داگیركردنی ئەو ناوچەیە لەلایەن داعشەوە دەهێنن و خەڵكی سوریا لەو گرووپە تیرورستییە رزگار دەكەن.
ناوبراو وتیشی: كاردەكەین لەگەڵ هاوپەیمانی و هاوكارانمان هەر وەك توركیای هاوپەیمانێكی ناتۆ و هەموو هاوپەیمانەكانی تری وڵاتەكەمان وەك ئیسرائیل و ئوردن و عێراق و لوبنان لە هەڕەشەكانی داعش دەپارێزن. ئەو وتەبێژە ئاماژەشی وە كرد كە لە سوریادا شوێنچەنجەیەكی وا بەجێ دەهێڵین كە هەرگیز جارێكیتر خەڵكی سوریا نەكەونەوە ژێر دەستی داعش.
لە كۆتایدا دەڵێت: كاردەكەین تا سوریایەكی سەقامگیر دروست بكەین، ئەمریكا پابەندە بەوەی كە ئایندەیەكی سیاسی سەقامگیر لە ناوچەكە دروست بكات و مافی عەرەبە سوونەكان و كورد و مەسیحی و توركمان و هەموو كەمینەكانی تری ناوچەكە بە چارەسەری سیاسی بپارێزرێت و ڕێزیان بگیرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.