Erbil 15°C یەکشەممە 05 ئایار 19:25

سەڵاحەدین دەمیرتاش له‌ زیندانه‌وه‌ په‌یامێک له‌سه‌ر ھەڵبژاردنی تورکیا بلاو ده‌کاته‌وه‌

هەدەپە: دەبێت دەمیرتاش لەزیندان ئازاد بکرێت
کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ چوارشەممە 2/5/2018 میدیاکانی نزیک لە پەکەکە ناوەڕۆکی پەیامێكیان بڵاو کردووەتەوە، کە تێیدا سەڵاحەدین دەمیرتاش، ھاوسەرۆکی پێشووی ھەدەپە رایگەیاندووە، دوای دەیان ساڵ، ”رەنگە“ لە ھەڵبژاردنی تورکیا ”شکستی مێژوویی“ روو بدات.

سەڵاحەدین دەمیرتاش پێی وایە دوای ئەو ھەڵبژاردنە، کە بڕیارە رۆژی 24/6/2018 بەڕێوە بچێت، تورکیا یان بەرەو دیکتاتۆرییەت دەچێت، یان دیموکراسیەت سەردەکەوێت و بەھێز دەبێتەوە.

دەمیرتاش، کە لە زیندانی شاری ئێدیرنە لە باکووری رۆژئاوای تورکیاوە پەیامەکەی ناردووە، كه‌ لە رۆژی 4/11/2016ـەوە بە تۆمەتی ھاوکاریکردنی پەکەکە و سووکایەتیکردن بە رەجەب تەییب ئەردۆغان، دەستگیر کراوە.

هەدەپە بڕیاریداوە سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی پارتەکە کە ئێستا لە زیندانە بکاتە بەربژێرى خۆى بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، بۆ ئەو مەبەستە داوای ئازادکردنی دەکات.

پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) وتیشى، دەبێت دەمیرتاش لەزیندان ئازاد بکرێت بۆ ئەوەی بتوانێت بچێتە نێو خەڵک و بانگەشە بۆ خۆی بکات.
 

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.