نێچیرڤان بارزانی رایگهیاند: هەندێ کێشە و گرفتی تایبەت بە دەروازە و مەرزە سنوورییەکان و گومرگ و بازرگانی نێودەوڵەتی لە چوارچێوەی دەستووردا چارەسەركراون.
ئەمڕۆ چوارشەممە كۆنفرانسی پەرەپێدانی پەیوەندیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران لە شاری هەولێر، بەئامادەبوونی ژمارەیەك لە بەرپرسانی باڵای هەردوولا بەڕێوەچوو، وەزیری بازرگانی و ئابووری ئێران لەو كۆنفرانسەدا باسی لە پێگەی ئابووری كوردستان لەناوچەكەدا كرد، له كۆنفرانسهكهدا نێچیرڤان بارزانی سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستان وتهیهكی پێشكهش كرد.
سەرۆکوەزیران ئاماژەی بە گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغداش کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دەروازە سنوورییەکان و گوتی: "گفتوگۆکانی ئەم دواییەی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدراڵ، هەندێ کێشە و گرفتی تایبەت بە دەروازە و مەرزە سنوورییەکان و گومرگ و بازرگانی نێودەوڵەتی لە چوارچێوەی دەستووردا چارەسەرکردوون، گفتوگۆ و هەوڵی بەردەوامیش لە هەردوولا بەردەوامن بۆ ئەوەی تەواوی کێشەکانی ئەم بوارە بەزوویی چارەسەربکرێن، ئەمەش دەبێتە هاوکار و پاڵپشتێکی دیکە بۆ فراوانکردنی بازرگانی و چالاکییە ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەشێوەیەکی گشتی لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێراندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.