ئەمڕۆ چوارشەممە كۆنفرانسی پەرەپێدانی پەیوەندیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران لە شاری هەولێر، بەئامادەبوونی ژمارەیەك لە بەرپرسانی باڵای هەردوولا بەڕێوەچوو، وەزیری بازرگانی و ئابووری ئێران لەو كۆنفرانسەدا باسی لە پێگەی ئابووری كوردستان لەناوچەكەدا كرد.
محەمەد شەریعەتمەداری وەزیری بازرگانی ئێران گوتی: هەرێمی كوردستان پێگەیەكی گرنگی بازرگانی لەناوچەكەدا هەیە، وەك ئێران لە هەوڵداین بۆ چارەسەركردنی كێشە ئابوریەكانمان.
وەزیری بازرگانی و پیشەسازی كانزاكانی ئێران رایگەیاند، گرنگی بە پەیوەندییەكانیان دەدەن لەگەڵ هەرێمی كوردستان و هەرێمی كوردستان ناوەندێكی گرنگی بازرگانییە.
محەمەد شەریعەتمەتداری، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی كانزاكانی ئێران ئاماژەی بەوەكرد، "لەگەڵ حكومەتی هەرێم رێككەوتن بۆ دروستكردنی كۆمیتەیەكی هاوبەشی بازرگانی لە نێوان هەرێم و كۆماری ئیسلامی ئێراندا".
ھەروەھا محەمەد شەریعەتمەداری، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و كانزاكانی ئێران رایگەیاند: "پەیوەندییە ئابوورییەكانی نێوان ئێران و ھەرێمی كوردستان لەئاستی پێویستدا نین و ھەموو ھەوڵێك دەدەین، كە پەیوەندییەكانی نێوانمان بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی ھاوبەش پەرەپێبدەین.
شایهنی باسه محەمەد شەریعەتمەداری، وەزیری پیشەسازی و بازرگانی ئێران، لە كاتی گەیشتنی لە ھەولێر، بە مەبەستی بەشداریكردن لە كۆنفرانسی پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابوورییەكانی نێوان ھەرێمی كوردستان و ئێران، جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ عێراق و بەتایبەتی ھەرێمی كوردستان كردەوە و رایگەیاند، وەك دراوسیێیەكی دێرین و گرنگی ئێران، پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەكانیان لەگەڵ ھەرێمی كوردستان بۆ ئێران گرنگە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.